پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,844
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,713
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
باشووری کوردستان لەنێوان بەرداشی داگیرکەری و بەکرێگیراوەیەتیدا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

باشووری کوردستان لەنێوان بەرداشی داگیرکەری و بەکرێگیراوەیەتیدا

باشووری کوردستان لەنێوان بەرداشی داگیرکەری و بەکرێگیراوەیەتیدا
باشووری کوردستان لەنێوان بەرداشی داگیرکەری و بەکرێگیراوەیەتیدا
لێکۆڵەر: #سەردار ستار#
$بە هەمان شێواز داگیرکەرانی دیکەش بە هەمان میتۆد نزیکی بابەتی کورد و کوردستان دەبنەوە، بەهۆی هەلومەرجی کە هەیانە نەیانتوانیوە بە وێنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چەپ و ڕاست و بە شێوەیەکی هەمەلایەنە دوژمنایەتی گەلی کورد بکەن.$
هێرش و پەلاماری داگیرکەران کە ئەمڕۆ بەگشتی دەیکرێتە سەر کوردستان، بەوئامانجەیە کە بە وێنەی سەدەی بیست کوردستان وەکوو نەتەوە و نیشتمان بە نەبوو هژمار دەکرا، لە سەدەی 21یش هەمان سیاسەت پەیڕەو بکەن. لە سەرووی هەموو ئەمانەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دێت، بە هەمان شێواز داگیرکەرانی دیکەش بە هەمان میتۆد نزیکی بابەتی کورد و کوردستان دەبنەوە، بەهۆی هەلومەرجی کە هەیانە نەیانتوانیوە بە وێنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چەپ و ڕاست و بە شێوەیەکی هەمەلایەنە دوژمنایەتی گەلی کورد بکەن.
ئاشکرایە کە گەلی کورد لە سەدەی بییستیشدا ئەو داگیرکەریەی پەسەند نەکردووە، بەڵام لە بەرانبەر ئەم یەکەدا وەکوو پێویست خۆی بەرێکخستن نەکردووە، لەبەر ئەو یەکە دوای ماوەیەکی کوورت بزووتنەوەی سیاسی و چەکداریەکان بێ ئەنجام کۆتاییان پێ هاتوو. بەهۆی دەرەنجامی بەردەوام کردنی ئەم تێکۆشانە و ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ناوچەکە ڕوویانداوە، گەلی کورد ئەمڕۆ بووەتە خاوەن کۆمەڵێک دەسکەوت و ئەزموونی بەهادار کە ناکرێت نادیدە بگیردرێن.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرێمێکی زیندوە و پڕ لە گۆڕانکارییەو کە بەردەوام لەم هەرێمەدا گەشەسەندنی نوێ ڕوو دەدەن، هەندێک بە دەستی دەروەوە، زۆرێکی دیکە لەو گۆڕانکارییانە بەرهەمی دینامیزمی ناوخۆیین. گرنگ ئەوەیە کە ئێمەی کورد چەندە توانیومانە لەناو ئەم گۆڕانکاری و پێشکەوتنانەدا ئەسپی خۆمان تاو بدەین و وەکوو دەرفەتێک بیخەینە خزمەتی خۆمانەوە؟
دیارە یەکێک لەو ڕەخنانەی کە لە بزووتنەوە سیاسی و چەکداریەکانی ڕابردووش دەکرێت ئەوەبووە، لەکاتی ڕووداو و گۆڕانکارییەکان ئامادەگی پێویستیان نەبووە.
داگیرکەران لە ‌کوردستان زۆربەی کات سوودیان لە ساویلکەیی و بێئاگایی بزووتنەوە سیاسییەکانی کورد وەرگرتووە و بەناوی گفتوگۆ و دانووستان پاکتاویان کردوون، یان ئەوەتا بەناوی کوردی باش و کوردی خراپ بەریداونەتە گیانی یەکتری و خۆشی بووەتە تەماشاکەر و ناوبژیوان. ئەو کردەیەشی بە ” سەگ بەسەگ خنکاندن” بەناو کردووە. لە ڕاستیدا ئامانجی داگیرکەران دیاربووە، ویستویەتی کوردێکی لاواز و دەستەمۆکراو هەبێ، کاتێک کاری بەوانیش نەماوه، ‌ ئەوا ئەوانیشی بەئاسانی لەناوبردووە. بۆیە ئەو کوردە لاواز و دەستەمۆکراوە، یان وەک داگیرکەر بەناویان کردووە “کورد‌ی باش” لەلایەن گەلی کورد و بزووتنەوە شۆڕشگێڕیەکان بە نۆکەر و بەکرێگیراو و خائین بەناو کراوە، چونکە لەبەر ئافرینێک و چەند فلسێک بووەتە هۆکاری دامرکاندنەوە و لەناوبردنی بەرخودان و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. بۆیە کاتێک هەر گەل و نەتەوەیەکی تر خەریکی چنینەوەی بەرهەم بووە بۆ وڵاتەکەی، کوردە دەستەمۆ کراو و بەکرێگیراوەکە خەریکی خزمەتی داگیرکەران بووە، بۆیەش کورد بە نەبوو‌ کەوتنە مێژووی سەدەی 20وە.
لەگەڵ دەسپێکردنی سەدەی 21 کۆمەڵێک گۆڕانکاری گەورە هاتنە پێش، بەتایبەتیش بەردەوام نەکردنی سیستەمی دەوڵەت -نەتەوە لە باکووری ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمە بە ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ئێراق دەستی پێ کرد، بە کەوتنی بن عەلی و قەزافی و موبارکیش بەردەوامی کرد، بۆ ئەوەی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە ناتۆ نەتۆرێ، بۆیە تا ئێستا تەمەنی بەشار ئەسەدیان درێژ کردووەتەوە، ئەگەرنا ئەویش هیچ هێز و توانایەکی لەسەرپێ مانەوەی نەماوە. چونکە بەکەوتنی ئەسەد ئیدی قەوارەیەکی نوێ و بەهێز، بەناوی کوردستان دەردەکەوت، ئەمەش هێزە هەژموونگەرا جیهانییەکانی دەخستە بەردەم بڕیارێکی مەزنی وەک سەرەتای سەدەی بیستەم، بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی هەرێمەکە، ئەوانیش نەیانویست یان نایەنەوێت خۆیان بخەنە بەردەم ئەو بارە گرانە و بەرژەوەندییەکانیان نەخستە مەترسیەوە‌. بۆیە پێویستە گەلانی ناوچەکە پڕۆژە و پلانی خۆیان بۆ چارەسەری پرسە نەتەویی و ئایینی و مەزهەبی و ژنان و گەنجان و سەرجەم پرسەکانی کۆمەڵگە بخەنە ڕوو و چاوەڕێی هێزە هەژموونگەراکانی دەرەوە نەکەن.
گەلی کورد هەرچەندە لە کۆتایی سەدەی 20 ڕووبەڕووی پیلانگێڕیەکی نێونەتەوەیی بووەوە و لە ئەنجامدا ڕێبەر ئاپۆ لە 15-02-1999 بەدیل گیردرا و ڕادەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کرا، بەڵام ئەوە نەیتوانی وەک پیلانگێڕیەکانی تری سەر بزووتنەوە و جووڵانەوە سیاسی و چەکداریەکان، تێکۆشانی گەلی کورد بە کۆتا بێنێ یان دەستبەرداری خەبات وتێکۆشانی بکات، بەڵکوو دوای ماوەیەکی کەم لە بەخۆداچوونەوە و خۆکۆکردنەوە، جارێکیتر بەگوڕوتینەوە بەردەوامی بەخۆیدا. ئەمەش بە ستراتیژ و پاردایمێکی تازە کە بتوانێت هێشتا بەرفرەوانتر و گشتگیرتر پێداگری لەسەر ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی بکاتەوە. ئەمەش هۆکاربوو کە گەلی کورد چ بەکەوتنی ڕژێمی بەعس لە ئێراق و چ بە دەرکەوتنی هێزێکی تاریک پەرست و چەتەی وەک داعش، دیسان گەلی کورد بەهێز و پلان و پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە لە گۆڕەپانی سیاسی و چەکداری ئامادەبێ.
ئەنجامی دەرکەوتنی داعش و ئەو کۆمەڵکوژی و ڕەشەکوژی و وێرانکاریەیی کە کردی، بەڵام لەبەر ئەوەی گەلی کورد بە یەک ئاڕاستە شەڕیان لە بەرانبەر کرد، تاکوو لەناوبردنی بەردەوام بوون، ئەنجام لە سەردەستی شەرڤانانی کورد و گەڵانی ئازادیخواز، لە باغۆز کۆتای بە دەسەڵاتەکەیان هێنرا. ئیتر کاتی ئەوە بوو، بەسیاسەتێکی فرەوان گەلی کورد بەرهەمەکانی ئەو ڕەنج و ماندووبوونەی بچنێتەوە، بەڵام لە باشوور بەخوێندنەوەیەکی هەڵە بۆ قۆناخەکە و تەسکبینی لە سیاسەتی دیموکراتیدا، دۆخەکەیان دژی گەلی کورد سووڕاندەوە. پەدەکە بەدەسیسەی دەوڵەتی تورکیا و ئیسرائیل بانگی جیابوونەوە و درووستکردنی دەوڵەتیدا، وەکوو ئەوانەی لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی پشتگیری سەرلەنوێ درووست بوونەوەی خەلا‌فەتی عوسمانیان دەکردەوە وابوو! ئەوە بووە هۆکار کە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا‌ %51 لە خاک و کۆمەڵگەی باشوور لەدەست بدات. دواتریش وەک کۆیلەیەک بەهەموو مەرجەکانی دەوڵەتی داڕماوی ئێراق و داگیرکەرانی تورکیا و ئێران ڕازیبێ و هاوارببات بۆ هێزە هەژموونگەرا جیهانییەکان، تاکوو بیپارێزن و بتوانێت بەردەوامی بە هەبوونی خۆیبدات. بۆیە دیمەنێکی زۆرتراژیدی و کۆمیدی دەرکەوت، کە هیچ پەیوەندی بە هەبوونی پرۆژیەکی نەتەوەیی و درووستکردنی دەوڵەت نەبوون، چونکە ئەو گەل و نەتەوانەی کە ویستوویانە دەوڵەت -نەتەوەیەک درووست بکەن، ئامادەشبوونە بە ساڵان پارێزگاری لێ بکەن، بەڵام پەدەکە و سەرۆکایەتییەکەی نەیتوانی مانگێک پارێزگاری لە ڕیفڕاندۆم بۆ دەڵەتەکەی بکات.
ئەو تێکشکانەی پەدەکە لە ڕیفڕاندۆمی 25-09-2017 تووشی هات، لە ساڵانی نۆد زیاتر خۆی خزاندە باوەشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، ئەگەر سەیربکەین هەموو جموجووڵە سیاسی و ئابووری و نزیکبوونەوەی لە پارچەکانی تری کوردستان و چۆنییەتی نزیک بوونەوەی لە کێشەکانی ئێراق، لەسەر بنەمای بیرۆکە و پڕۆژەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە، هەری پڕۆژەیەک خزمەت بە تورکیا نەکات هەوڵی بۆنادات و خراپی دەکات. ئەمەش وای کردووە پەدەکە لاتەریک ببێ و بەتەنیا بکەوێتە سەنگەرێک لە دژی بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کورد. لەگەڵ ئەوەی کە زۆرترین دەسکەوت و دەرفەت لە باشووری کوردستان هەیە کە دەتوانرێ خزمەتی سەرجەم گەلی کوردستانی پێبکرێت، بەڵام سیاسەت و پڕۆژەکانی پەدەکە وەریگەڕاندۆتە گەورەترین قەیران و گێژاو کە کەس نەتوانێ چارەسەری بکات، بۆیەش بەردەوام دەگوترێت تەمەنی ئەو هەرێمە زۆر بەردەوام ناکات، چونکە ئەوەی مێشکی بەڕێوەبردنی پەدەکە و هەرێمی کوردستانە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرە نەک مێشک و هزری کوردی دیموکرات. لەوبارەیەوە ئەگەر هەندێک ڕاوەستەی زیاتری لەسەر بکەین، ئەوا بەئاسانی بۆمان دەردەکەوێت پەدەکە چۆن خزمەت بە پڕۆژە و پلانەکانی داگیرکەری دەکات لە باشووری کوردستان.
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، دوای سەرکەوتنەکانی گەلی کورد لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان، هەستا بە سازکردنی پیلانگێڕیەک بەناوی ” بەچۆکداهێنان”، بۆ ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە پەدەکە بوو، بۆیەش ئەگەر سەیربکەین، پەدەکە بەبێ سێ و دوو لێکردن یەکسەر چووە پاڵ تورکیا، نموونە، کاتێک دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شەڕی لە بەرانبەر گەلی کورد لە پایزی 2015 دەستپێکرد و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسندنەکردوو و هەڵبژاردنەکانی دووبارە کردنەوە لە پایزی هەمان ساڵ، هەروەها لەکاتی یەکەمین داگیرکەری تورکیا بۆ جەرابلوس لە باکووری سووریا ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەدەکە و سەرۆکی ئێستای ئەمریکا پێکەوە بڕیاری داگیرکردنیان دا. ئیدی لەو کاتە بەدواوە هەڵوێستەکانی پەدەکە بەتەواوی گۆڕاون و هەرچییەک لەبەرژەوەندی دەسەڵاتی ئەکەپە -مەهەپە نەبێت بەلایدا ناچێ، ئیدی لەم مێژووە بەدواوەش شولی دوژمنایەتی لە بەرانبەر ڕۆژاوا هەڵکێشا، جا بە ڕێگەی بەکرێگیراونی وەک ئەنەکەسە یان چەتەکانی ڕۆژ و داخستنی دەروازەی سێمالکا‌ و درووستکردنی سیخوڕ و بەکرێگیراو بۆ میتی تورکیا ئەنجام دابێ فەرق ناکات. بۆیەش ئەگەر سەیربکەین تا ئێستا پەدەکە و ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بەداگیرکەر دانانێن لە عەفرین و هەموو شوێنە داگیرکراوەکان، دەڵێن تورکیا عەفرینی کۆنتڕۆڵ کردووە، چەتەکانی ئەنەکەسە بارەگایان لەگەڵ گرووپە چەتەکانە سووریا لە عەفرین داناوە. هەمانکات کاتێک تورکیا سەرێکانی و گرێسپی لە 2019 داگیرکرد، سەرۆکی ئەوکاتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پەدەکە دەرکەوت و وتی؛ ” تورکیا لە دژی کورد نییە”، هەروەها تا ئێستا پەدەکە و حکومەتەکەی هیچ کردەوەیەکی سوپای تورکیایان لە ڕۆژاوا شەرمەزار نەکردووە، پێچەوانە ئەوەندەی پێیان کرابێت ڕەوایەتیان پێداوە.
سەبارەت بە شەنگال، دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە پێکەوە دەیانەوێت ئەوەی داعش نەیتوانی لە شەنگال تەواوی بکات، ئەوا بۆی تەواو بکەن. بۆ ئەمەش ڕێکەوتنێکیان لە09-10-2022 یان بە دەسەڵاتە لاوازەکەی مستەفا کازمی واژۆ کرد بۆ دووبارە داگیرکردنەوەی شەنگال و هەروەها لەدەست خەڵکی ڕەسەن و ئێزیدیە بەرخودانڤان و چالاکوانەکانی دەرخەن و نەهێڵن بۆ ساتێک کۆمەڵگەی ئێزیدی خێر لەخۆی ببێنێ. بۆ ئەمەش لەگەڵ کردە سیخوڕی و درووستکردنی ئاشوب و دووبەرەکی نانەوە لە ڕێگەی چەند کەس و گرووپێکی کەوتوو و بەکرێگیراوی خۆیان، هەروەها بەردەوام زانیاری کۆکردنەوە بۆ دەزگای سیخوڕی میت، تاکوو لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەقینەوەی بۆمبی چێنرا و بتوانن پێشانگەنی ئێزیدیخان لەناوبەرن، کۆمەڵگەی شەنگال بترسێنن و نەهێڵن ئەزموونی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیانەی شەنگال سەربگرێ. هەموو ئەو کەسایەتییە پێشانگەنەی کە دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە بە ئامانجیان گرتوون و شەهیدیان کردوون هەموو ئەو کەسایەتییانەنن کە لە شەڕی دژی داعش لە سەرنگەری بەرگری دابوون و نەیانهێشت کارەساتی 03-08-2014 گەورەترببێ و هەمانکات ڕۆڵی سەرەکیان بینی لە ئازادکردنی شەنگال، بەڵام ئەو پێشانگەنە ئێستا بوونەتە ئامانجی هێرش و پەلامارەکانی میت -پەدەکە. هەمووشمان ئەوە دەبینین کە پەدەکە تا ئێستا سەرەخۆشی بۆ یەکێک لەو شەهیدانە نەناردووە و کردەوەکەشی شەرمەزار نەکردووە، ئەو کەسایەتییانەش لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و ئێراق بەباشی دەناسران، نموونەی وەک، شەهید ” زەکی شەنگالی و فەرماندە زەردەشت شەنگالی و هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دژوار فەقیر”. لەم ڕۆژانەش ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی هێزە تایبەتەکانی یەبەشە ئەو ڕاستییانەی جارێکیتر پشتڕاست کردووە، ئەویش چۆن پەدەکە -میت ویستوویانە بەڕێگەی کەسە لاواز و بێ مۆڕاڵەکانی کۆمەڵگەی ئێزیدی، تۆی دووبەرەکی و دوژمنایەتی بچێنێ و نەهێڵیت ئەو کۆمەڵگەیەی کە 74 فەرمانی بینیوە ئۆخەی لەخۆی بکات و بە مەرام و مەبەستە ئازادی و دیموکراتییەکانی بگات.
پەدەکە لەجیاتی ئەوەی سەنگەر لە بەرانبەر داگیرکەران بگرێت، پێچەوانە سەنگەری لە بەرانبەر هێزە شۆڕشگێڕ و نەتەوەیەکانی کوردستان گرتووە، ئەوە دەزانرێت کاتێک م.م.بارزانی لە 2015 ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بەسەر دەچوو، پێویست بوو هەڵبژاردن بکرێت بۆ دیاری کردنی سەرۆکێکیتر. پەدەکە و نوجێیفیەکان سوپای تورکیایان ڕاکێشی باشیک کرد و لەوێیان بەجێ کردن. ‌ پەدەکە باش دەیزانی ئیدی هیچ ڕەواتییەکی نەماوە، ئەگەر سوپای تورکیا نەگا بە هانایەوە ئەوا لە گۆڕەپانی سیاسی هیچ واتایەکی نامێنێ. بۆیە لە بەرانبەر پشتگیر پەدەکە و سەرۆکەکەی بۆ داگیرکردنی جەرابلوس، ئەوانیش بەهێز و لە ڕێگە ئەمریکا و بەریتانیا و دەسکەلاکەیان ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبێ هەڵبژاردن ماوەی سەرۆکایەتییەکەی م.م.بارزانیان درێژ کردەوە. لە 03-03-2017وەش پەدەکە هەنگاو بەهەنگاو سوپای تورکیای جارێکیتر هێنایەوە ناو خاکی باشوور، سەرەتا ئەمەی لە هەرێمی گەلی ڕەش و خواکوڕک دەستپێکرد، پاشانیش لە حەفتانین و ئاڤەشین و زاپ و مەتینان بەردەوامی کرد. لە 2021 ویستیان بە پیلانێکی هاوبەش لەنێوان دەوڵەتی تورکیا و ئەمریکا و پەدەکە سوپای تورکیا بهێننە چیای گارە، بەڵام ڕووبەڕووی گورزی گەریلای ئازادی کوردستان بوونەوە و بەلوتی شکاوەوە گەڕانەوە دواوە.
لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو ئەم داگیرکاریەی سوپای تورکیا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە برادۆست و بادینان بەڕێوەی دەبات، دەگەڕدراوی ‌هاوکاری و پشتیووانی پەدەکەیە، چونکە لە مێژووی تورکیاوە تا ئێستا‌ سوپا ڕووخاوەکەی نەیتوانیوە بێتە باشوور، ئەگەر پەدەکە پشتیووانی لێ نەکردبێ. بۆیەش ئەگەر سەیر بکەین، پەدەکە و حکومەتەکەی نەوەک هیچ هێرش و پەلامارێکی زەمینی یان ئاسمانی سوپای داگیرکەری شەرمەزار نەکردووە و هیچ هەڵوێستیکی دژبەری نیشان نەداوە، پێچەوانە بەردەوام هێزە شۆڕشگێڕ و پارێزڤانانی وڵاتی بە هۆکار زانیوە و ئەو هێزانەی ئابڵۆقەداوە و بۆسەیان بۆ دادەنێ و هەمانکات بە زانیاری و درووستکردنی سیخوڕ بۆ میتی تورکیا، سەرجەم دەرفەتەکانی خسووەتە بەردەست میت و سوپای تورکیا و ئەوانیش بەئارەزووی خۆیان لە کوێیان بووێ لەوێ هێرش و پەلامارەکانیان ئەنجام دەدەن. ئەوەش ئاشکرابووە کە پەدەکە ئەو هەرێمە سنووریانەی هەموو بەپارە فرۆشتۆتە دەوڵەتی تورکیا. بۆیە ئەوانیش بەئاسایی دێن لەسەر کوڕەژارۆ و سەرێ مەتینان و ئامێدی و لێلکان و بەرمیزە، مۆڵگە و قەرقۆڵەکانیان دادەنێن و دار و بەرد و ئاو خاکەکەشی وێران دەکەن، بەڵام پەدەکە دەنگ ناکە! پێچەوانە ئەو یارمەتییانەی لە دەمامکی دژە کیمیایی و چەکی دژە تا‌نک و کۆپتەر و کەلوپەلی سەربازی کە دەخوازرێ بگەێنرێتە دەست گەریلاکانی ئازادی دەستیان بەسەردا دەگرێ و بە پۆزێکیشەوە لە ڕاگەیاندنەکانی خۆی بڵاوی دەکاتەوە. لە ماوەی دووساڵ چەکدارانی پەدەکە چەندین جار بۆسەیان لەو گەریلایانە داناوەتەوە کە ویستوویانە بچنە هەرێمەکانی شەڕ و یارمەتیی هەڤاڵانیان بدەن لەو بۆسانەدا تا ئێستا و زیاتر لە 20 گەریلا شەهیدبوونە، چەند گەریلایەکیش بەدیل کەوتوونەتە دەستیان، بەڵام نە تەرمی شەهیدەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکەنیان کردووەتەوە نە دیلەکانیشیان ئازاد کردوون.
هەرێمی بادینان کە پەدەکە بەقەڵای خۆی دادەنا! بەڵام سەرهەڵدانی خەڵکی شێڵادزی لە 2019 و دەستگیرکردن و زیندانی کردنی زیاتر لە 100 چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی بادینان بەهۆکاری ئەوەی لە دژی داگیرکەری بوونە و پشتگیری شۆڕشگێڕانیان کردووە، هەریەکە و لە دادگایەکی کارتۆنی بۆ ماوەی شەش ساڵ زیندانی کراون، هەروەها لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بە خەڵکی ڕاپەڕیوی شێڵادزێ گوترا ئاژاوەگێڕ. ئەوانەی پێشانگەیەتیان بۆ خۆپیشاندانەکانیش کرد، هەموویان کرانە ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکان و شەهید کران. ئەوانە بە کردەوە سەلماندیان کە بادینان نەک قەڵای بەکرێگیراویەتی نییە، بەڵکوو توڕەترین ناوچەیە لە دژی داگیرکەری و بەکرێگیراویەتی.
پەدەکە بە پلکێشکردنی سوپای داگیرکەر نەوەستاوە بۆ بادینان، لەلایەک مۆر‌ی سیخوڕی بۆ میت لە هەرێمی سلێمانی دەچێنێ و شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزان لەوێ شەهید دەکەن و لە ڕێگەی دەزگای پاراستن و ئاساییشی پەدەکەشەوە‌ ڕزگار دەکرێن و ڕەوانەی تورکیا دەکرێن. ئەمەش بە دوو ئامانج دەکات: یەکەم؛ ئەو نێمچە ئازادیەیی هەیە لە سلێمانی نەهێڵێ و ئەوێش وەک هەولێر و دهۆکی لێ بکات. دووەم؛ یەنەکە چاوترسێن بکات، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە یەنەکە کۆنتڕۆڵ بکات، تائاستێکیش لەولایەنەوە هەندێک ئەنجامی گرتووە، چەند کەسایەتی و بەرپرسی یەنەکە وایان لێهاتووە لە پەدەکە زیاتر پەدەکە دەپارێزن و ناڕاستەوخۆ دوژمنایەتی هێڵی نەتەوەیی و شۆڕشی ئازادی کوردستان دەکەن.
پەدەکە بەناوی حکومەتەوە ماوەی دووساڵە لەلایەک دەستوەردان بۆ ناو یەنەکە دەکات و دەیەوێت لە پەل و پۆی بخات و بە ئارەزووی خۆی هەڵی سووڕێنێ، چونکە دوای کۆچی دوای ج.تاڵەبانی و ن.مستەفا، ئیدی پەدەکە گەیشتە باوەڕیەک‌ کە ئیدی بەو مرامەی دەگات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمی سلێمانی، بۆیەش لە ڕێگەی سیخوڕەکانی پاراستن و میت دەزگای زانیاری و ئاساییش یەنەکەیان پارچە کرد و سەرجەم زانیاریە هەواڵگریەکانیان برد، هەمانکات بە خۆشکردنی ئاگری دووبەرەکی لەناو سەرکردایەتی یەنەکە ویستیان بەجارێک بێ حاڵی بکەن. ئەگەر بڵێین سەرۆکایەتی یەنەکە هەندێک لەو پیلانگێڕیانەی پەدەکە تێگەیشت، بۆیە کەمیش بێ هەندێک ڕێکاری وەرگرتن، چونکە بەو ئابڵۆقە ئابووریەیی پەدەکە ماوەی چوار ساڵە خستویەتییە سەر هەرێمی سلێمانی، بەتەواوی مەبەستی پەدەکە ئاشکرابووە. سەرۆکایەتی یەنەکە جارێکیتر لەوە تێگەیشت بەبێ هێڵی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی کوردستان سەختە بتوانێت ڕووبەڕووی ئەو دوژمنایەتییەیی پەدەکە ببێتەوە. بۆیە لەژێر ناوی حکومەتی هاوبەش و ڕێککەوتنی ستراتیژی پەدەکە هیچ شتێکی بۆ نەهێشتۆتەوە‌، ئەگەر یەنەکە لەسەر هەڵوێستەکانی لە بەرانبەر پەدەکە بەردەوام نەبێت و هەموو هێزە نەتەوەیی و دیموکراتەکان لە دەوری خۆی کۆنەکاتەوە، مەحاڵە بتوانێت خۆی لەو تەونە جاڵجاڵۆکەیە ڕزگار بکات کە پەدەکە بۆی ناوەتەوە.
لە باشوور دەرفەتێکی زۆری ئابووری هەیە، چونکە لەلایەک خاوەنی خاکێکی زۆر بەپیت و بەرەکەتە و دەتوانرێ بە هەزاران هێکتاری بکرێتە کشتوکاڵ، هەروەها سرووشتێکی زۆر لەباریشی هەیە بۆ ئاژەڵداری، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ساڵی 1992وە و ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا و ئێران کراوە، بۆ ئەوەی هەموو پێویستییەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لەوێوەوە بێ. بۆیە تا ئێستا ناهێڵن کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری گەشەی پێبدرێ، کاتێک دەبێتە وەرزی بەرهەمی خۆماڵی بە بەرهەمەکانی تورکیا و ئێران سەرجەم بازاڕەکان پڕ دەکەنەوە، ئەمەش جوتیاران و ئاژەڵداران بێتاقەت دەکات. بۆیەش لەماوی حکومەتی 30 ساڵەی پەدەکە نە جوتیارێک سوودی لە کشتوکەڵەکەی بینیوە، نە کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ خێریان لە بەرهەمەکانیان بینیوە، هەموو ئەوانەی کاردەکەن لە ئەنجامدا دێنە سەر ساجی عەلی و موفلیس دەبن. لە دوای 2014 لە ڕێگەی دەوڵەتی تورکیاوە لافی ئابووری سەربەخۆ لێدەدات، بەو ڕێککەوتنە 50 ساڵەیی نەوت لەگەڵ تورکیا کراوە، تا 50 ساڵ هەرێمی کوردستان قەرزار دەبێت، چونکە گۆشتیان سپاردۆتە پشیلە، هەروەها تا 50 ساڵ ناکۆکی دارای لەگەڵ بەغدا چارەسەر نابێ، هەمانکات بەنیازن تا 50 ساڵ سەروەت و سامانی خەڵکی باشووری کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا پێکەوەی بدزن. بۆیەش لەناو ئەو هەموو دەوڵەمەندیەیی باشوور، لە ماوەی 30 ساڵ حکومڕانییەتی زیاتر لە 100هەزار کەس لە باشوور ڕایکردووە، بە هەزارانیان لە دەریاکان و لەسەر ڕێگەکان ژیانیان سپارد، بە سەدان هەزاریش بەکولەمەرگی دەژی، بەملیۆنیش کراونەتە کۆیلەی مووچەخۆر و بێ دەربەست. هەڵبەت ئەمە بە ئەنقەست لەسەر کۆمەڵگە بەڕێوە دەچێ، نەوەک نازانن یان لەوە زیاتر ناکرێت یان ئێراق بودجە نانێرێ و گەماڕۆیان لەسەرە!
پەدەکە و تورکیا لەسەر بنەمای پارچەکردنی کۆمەڵگەی ئێراقیەکان و مەزهەبەکانی، بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆحی مەزهەبگەرایی و ئەتنیکی و نەتەوەپەرستی قووڵکەنەوە بەردەوام وەکوو ئەوەی هەموو کێشەکە لەناوەندی بەغدایە و لە بەغدا کێشەکان چارەسەرنابن، وێنەیەکی وەها نیشاندەدەن. بێگومان هێزە عەرەبە شیعەکانی ئێراق کە بەشێوەیەکی سەرەکی لەژێرکاریگەریی ئێرانن و ئێران ئەوان ئاڕاستە دەکات، بۆیەش هێشتا ئیرادەی دیموکراتی ئێراقی دەرنەکەوتووە، هەمانکات ئەمریکا و هێزە نێودەوڵەتییەکانیش لەسەر عەرەبی سوونی و پەدەکە و بەشێکی سەدر پڕۆژەکانیان بەڕێوە دەبن، ئەمریکا ئەو سیاسەتانەی بەشێوەیەکی گشتی لە ڕێگەی تورکیاوە بەڕێوە دەبات. واتا تا ئێستاش ئەوەی ناکۆکی و ململانێکان لە ئێراق ئاڕاستە دەکەن ئێران و ئەمریکایە، بەڵام دەبێت بزانرێت ئەمریکاش زۆربەی سیاسەتەکانی لە ڕێگەی تورکیا و وڵاتانی کەنداو بەڕێوە دەبات. ئەوەش هۆکارە کە ئەمریکا لە هەموو هێرشە داگیرکەریەکانی تورکیا چاوپۆشی دەکات.
تورکیا و پەدەکە وەک چۆن ماتەوزە و دەرفەتی باشووریان خسووەتە خزمەت بەرژەوەندییەکانی خۆیان، بەهەمان شێوەی سووریا لە ئێراقیش سیاسەتێکی مورتەزیقەی لەسەر عەرەبی سوونی بەڕێوە دەبن و ناوەندەکەشی موسڵە، بۆ ئەمەش ڕاگەیاندنی سوونی وەک تیڤی شەرقیەیەیان وەک ڕاگەیاندنی تورکیا و پەدەکە لە دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان کار دەکات. هەروەها موسڵیان کردۆتە ناوەندی بەڕێوەچوونی سیخوڕی لە دژی شەنگال، هەر لە ڕێگەی موسڵەوە پاشماوەکانی داعش بەڕێوە دەبن و ناهێڵن داعش تەواوبێ. ئەوەش ئاشکرا بوو کە هێزەکانی پەدەکە لە سنووری مەخمور و گوێڕ شەڕی چەتەکانی داعش ناکەن، وەک ئەوەی بۆ چەندین جار ئەو بەرپرسەی یەنەکە لە سنووری مەخمور ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوه. بەهەمانشێوە سیاسەتی دوژمنکارانەیان لەسەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ماوەی سێ ساڵە بەڕێوە دەبن. لەگەڵ برسی کردن و ئابڵۆقە خستنە سەر و ڕێگری کردن لە هاتوچۆیان بۆ هەرێمی کوردستان، بەهەمانشێوە لە ڕێگەی پەدەکەوە پەرەپێدان بەهێرشی ئاسمانی و کاری سیخوڕی لەلایەن پەدەکەوە بۆ ئەوەی کامپی شەهید ڕۆستم جودی یان بڵاوەی پێ بکرێت یان ئەوەتا خۆیان ڕادەستی تورکیا بکەنەوە، واتا بەبێ ئەوەی هیچ دەسکەوت و گۆڕانکارییەک درووستبێ بە هەزاران کوردی وڵاتپارێز و نەتەوەیی کە زیاتر لە 30 ساڵە ئاوارەن لەسەر خاک و ئاوی خۆیان، ئێستا بە سیاسەتێکی دوژمنانە دەخوازرێ یاری بەچارەنووسیان بکرێ.
بەهەمانشێوەی موسڵ پەدەکە و تورکیا لە ڕێگەی چەتەکانی بەرەی تورکمانی، سیاسەتێکی شۆڤێنی لەسەر کەرکووک بەڕێوە دەبەن. پەدەکە دوای تێکشکانەکەی لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ئیتر نایەوێت جارێکیتر پارێزگارێکی کورد کە لایەنگری یەنەکەبێ ببێتەوە بە پارێزگاری کەرکووک، بۆ ئەمەش بەهەمووشێوەیەک کاری کرد بۆ ئەوەی دەنگی یەنەکە لاواز بکات، بە دەرچوواندنی کوڕی سەرۆک چەتەیەکی سەردەمی سەددام بەناوی (شاخەوان عەبدوڵڵا) وا چاوەڕێبوو لەگەڵ چەتەکانی بەرەی تورکمانی دەتوانن پارێزگار لە یەنەکە و لایەنە دیموکراتەکان بستێنن، کە ئەوە پیلانەیان سەری نەگرت، بۆیە جارێکیتر ڕازی بوون کە عەرەبێگی شۆڤێنی وەک ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکووک بێ.
$چۆن دەکرێت باشووری کوردستان لە داگیرکەری و بەکرێگیراویەتی ڕزگار ببێ؟$
لە کوردستان لەبەر ئەوەی هێزێکی نەتەوەیی و سەرتاسەری وەکوو پەکەکە هەیە و ماوەی 30 ساڵیشە پاراستنی باشوور دەکات، لەدەست ئەو هێرشانەی بۆ داگیرکردنی باشوور دەکرێن، هەمانکات ئەو ڕۆحە وڵاتپارێزیەیی کە لە کۆمەڵگەی باشووریش هەیە ئەویش لەناوەرۆکدا لەگەڵی بووەتە یەک، لەو پێناوەشدا بە هەزاران لە ژنان و کوڕانی باشوور بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە بوونە و زیاتر لە 1000 کەسیشیان شەهیدبوونە. نموونەکانی وەک شەهید دکتۆر سیروان و ڤیان جاف و توانا هیرانی و گەشبین و هەڵوێست پارتیزان و هەڵمەت و دەستینا قەندیل و گەنجۆ خۆشناو … هتد لەئاستی پێشانگەیەتیدا ڕۆڵی مێژووی خۆیان بینیوە. واتا پێویستە کۆمەڵگە باشوور بەنوێنەرایەتی ئەو پێشانگەنەی هەنگاو بەرەو چارەسەری و گۆڕانکاری دیموکراتیانە بنێت.
سیاسەتێک لە باشوور بووەتە نەریتی ئەو 30 ساڵەی ڕابردوو ئەویش سیاسەتی “پۆست، پلە و پارەیە” بۆ ئەمەش ئەوانەی لە فەرمانڕەوایدان شەڕی پۆست و پلە و پارە دەکەن، ئەوانەی ئۆپۆزسیۆنیشن ئەوانیش شەڕی گەیشتن بە پۆست و پلە و پارە دەکەن، بەبێ جیاوازی لەنێوان ڕاستگەر و چەپگەر یان ئایینی و عەلمانی. بۆیەش ئەو هێز و گرووپ و ڕێکخراوانەی کە زۆر توندن لە بەرانبەر دەسەڵات و داوای گۆڕانکاری دەکەن و خۆیان پێ زۆر ڕادیکاڵە، بەڵام هەموو داواکاریەکیان لەپێناو ئەوەیە کێ زیاتر پارە یان پۆستی دەسکەوێ‌. بۆیە دەسەڵاتیش نەهێنی ئەو هێز و پارت و گرووپانەی زانیوە، بەخستنیان ‌بۆ ناو گۆشەیەکی دەسەڵات و بەپێدانی پارە و پلە و پۆست سحری ئۆپۆزسیۆن بوونیان بەتاڵ دەکاتەوە، لە کۆتاییدا ئەوانەی بەخۆیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن لە دەسەڵات ناشرینتر دەبن. بۆیە ئەگەر دەسەڵاتی پەدەکە سەرەڕای ئەو هەموو بکرێگیراویەتیو و دزی و تاڵانی و گەندەڵیەیی بە ڕۆژی ڕووناک لەپێش چاوی هەموو کەسێک دەیکات، بەڵام دەتوانێت بەردەوامی بەخۆی بدات، یەکێک لەخاڵە گرنگەکانیش ئەوەیە کە هەموو هێزەکان بە هزر و لۆژیکی پەدەکە بیردەکەنەوە.
ئەو شێوازە بیرکردنەوە و ئاڕاستە هزریەیی لە باشوور هەیە لەلایەن سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەرنامەڕێژ کراوە، بۆیەش باشووری کوردستان وەک لانەیەکی پارێزراو، جێی متمانە و کەیف و سەفای خۆیانە، ئەو هێزانە ئەوەندەی فەرمانەکانیان لە باشوور جێبەجێ دەبێت، بەڵکوو ئەوەندە لە وڵاتی خۆیان لەسەر کۆمەڵگەی خۆیان فەرمانەکانیان جێبەجێ نەبن. ئەوەی سەد ساڵە کۆمەڵگەی کوردی بەم ڕۆژە گەیاندوە، مۆدێل و سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریە، ئەوەی ئەمڕۆش لەسەر کۆمەڵگەی ئێمە لە باشوور بەکاریگەرە دیسان ئەوانن. بۆیە ئەگەر خۆی لە سیستەم و مۆدێلی دەوڵەت -نەتەوەیی سیستەمی سەرمایەداری ڕزگار نەکرێ، ئەستەمە کە گۆڕانکارییەکی دیموکراتیانە لە کۆمەڵگەی باشوور ئەنجام بدرێت.
هێز و گرووپە چەپەکان لە باشوور لە فەلەکی هزری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەسووڕێنەوە، ئەوانیش چارەسەری کێشەکان لە پێشخستنی ئابووری دەبینەوە، چونکە ئەوە بەرنامەی مارکسیزمە بۆ پارت و ڕێکخستنە چەپەکان، لە باشوور پارە زۆر بوو، ئابووری پێشکەوت، بەڵام پارتێکی کۆنەپەرستی ڕاستڕەوی بەکرێگیراوی وەک پەدەکە کۆمەڵگە بەڕێوە دەبات، ئەوانی خۆشیان بە چەپ و نێمچە چەپ بەناو دەکەن لە یەنەکە و حیزبی شیوعی بگرە تا دەگاتە دواینیان، بوونەتە یەدەگی پەدەکە و زهنییەت و شێوازی کارکردنی پەدەکە ئەوان ئاڕاستە دەکات، بۆیەش کۆمەڵگەی باشوور ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر لە پارت و ڕێکخستنەکانی بێ ئومێد دەبێت، سەرەتا لە پارتەکانی دەسەڵات پاشان ئەوانی تریش. هەروەها پارتەکانی دەرەوەی دەسەڵات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەتوێنەوە و بچوک دەبنەوە، چونکە ئاسۆی بیرکردنەوەیان لەو دەسەڵاتە بەکرێگیراوە زیاتر نییە‌.
هێز و لایەنە ئایینییەکان، بەتایبەت ڕێکخستنە ئیسلامییە دەسەڵاتخوازەکان، ئەوانیش لە زهنییەت و مەعریفەی ئیسلام دوور کەوتوونەتەوە و ئەوانیش بوونەتە بەشێک لە دەسەڵاتداریەتی، لەوەش خراپتر ئەوانیش دابەش بوونەتە بەرەی ئێرانی و تورکی و وڵاتانی کەنداوی وەک سعودی و قەتەر و ئیمارات… هتد. زۆرکات دەسەڵاتی پەدەکە لە بەردەم لەناوچوون بووە ئەوان جارێکیتر ڕۆحیان پێداوەتەوە. نموونە یەکگرتووی ئیسلامی لە 2015 و 2016 و 2017 هەروەها لەم ڕۆژانەش کە جارێکیتر دەسەڵاتی پەدەکە لەرزۆکە و هیچی لەبار نەماوە بەچوونی سەڵاحەدین بەهائەدین بۆ لای ئەردۆغان و پاساو بۆ هێنانەوەی لە ڕێگەی عەلی قەرداغی و ئیخوانەیە کەنداویەکان، پەدەکە لە لێواری مەرگ دەگەڕێنێتەوە. هەروەها سەلەفیە شۆڤێنیە عەرەبییەکان کە لە دەرەوەی خزمەتکردن بە شۆڤێنییەتی عەربی سوونی کە لە کرداردا داعشین، ئەوانیش بەهەموو باڵەکانییەوە زۆر بەتوندی کاردەکەن لە هەموو بوارەکان بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بێ هیوابێ و لەدەوری ئەو دەسەڵاتە کۆنەپەرست و بنەماڵەگەریە کۆببێتەوە. دیدار و چاوپێکەوتنەکانی سەرۆکی گرووپی سەلەفیەکان عەبدول لەتیف سەلەفی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دەزانرێت کە تەنیا ئەرکی پشتیووانی کردن و بەردەوامیدانە بەو دەسەڵاتە بەکرێگیراوە. لایەنەکانی تری ئێرانیش ئەوەندە هێزیان پێدەدەن کە تەنیا بتوانن هەبوونێکی ڕۆژانەیان هەبێ، ئەو پارچەبوون و لاتبوونانەی ئەوانیش لە ئاستێکدایە کە ناتوانن هیچ ڕەخنە و پڕۆژەیەکی سەرەکیان هەبێ، چونکە دەسەڵات بەئاسانی لاتەریکیان دەکات و ناچاری پارچەبوون دەبن. واتا هێز و پارت و ڕێکخستنە ئیسلامییەکان تەنیا بە ڕیش و شەرواڵی کوورتە وە جیاوازیان هەیە لەگەڵ هێزە عەلمانیەکان. ئەمەش بووەتە هۆکار کە ناوەرۆکی ئیسلام بەبێتە دەسەڵات و پارە. ئەوکات بەوشێوەیە ئیسلام چۆن دەتوانێت ڕۆڵی دیموکراتیانەی ببینێ، ئەمەش پرسە سەرەکییەکەیە؟ ئەگەر ئیسلام وەک ئایین و وەک هزر و باوەڕی ڕۆڵی مەعنەوی لە دیموکراتیزە کردنی کۆمەڵگەدا نەبینێ، ئەوکات هیچ واتایەکی نامینێ، وەک ئێستا کە بێ واتا کراوە. مامۆستا و کەسایەتی و ڕۆشنبیر و مرۆڤەکانی خاوەن مەعریفە و هزری ئیسلامی، پێویستە لە دەوری پڕۆژەی ئیسلامی دیموکراتی کۆببنەوە، ئەگەرنا لەلایەک گورز لە ئیسلام دەدەن لەلایەکیش تەمەنی ئەو دەسەڵاتە زاڵم و کۆنەپەرست و نادیموکراتە درێژ دەکەنەوە.
ژنان و گەنجان کە داینەمۆی گۆڕانکاری و وەرچەرخانن، بەڵام سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری باشووری کوردستانی کردۆتە قەسابخانەی ژنان. دەسەڵات بۆ ئەوەی ڕووی خۆی جوان بکات، ژن وەک کاڵایەک بەکاردێنێ، هەمانکات بۆ ئەوەی ئارەزووە بۆگەنەکانیان بەتاڵ بکەنەوە بەسەدان ژنیان لەماڵە تایبەت و گشتییەکان کۆکردۆتەوه، ‌ بۆ ئەوەی شەوە سوورەکانیان لەگەڵ بەسەر بەرن. لەئێستاش گرووپی هاورەگەزباز و چەندین جۆر نەخۆشی تریان لەناو کۆمەڵگە بڵاوکردووەتەوە. گەنجانیش هەرنەوەیەک کە گەورە دەبێت و دەگاتە ئاستێک کە داواکاری مافەکانی بکات و هێزی گۆڕانکاری تێدا درووست دەبێت، دەسەڵات بە ڕێگەی میتی تورکیا ڕێگەی ئەوروپایان بۆ دەکەنەوە و دەیانکەن بە خۆراکی ماسییەکانی دەریای ئیجە. دەسەڵات هەموو توانایەکی دەخاتە کار بۆ ئەوەی گەنجێکی خاوەن ئیرادە و بەهێز دەرنەکەوێت، بۆ ئەمەش بیرکردنەوەی گەنجان تەنیا بۆ بەدەستخستنی پارە و گەیشتنە ئەوروپایە. ئەگەر لە ڕۆژی ئەمڕۆ هەڤاڵانی وەک بەرفین ڕێباز و دەلال شۆڕش و زەردەشت و هەڵمەت لە زاپ دەتوانن ڕووبەڕووی داگیرکەری ببنەوە و ئەوانیش ژن و گەنجی باشووری کوردستانن. ئەمەش بەو واتایەدێت کە ژن و گەنجی باشوور، دەتوانێت لەپێناو ژیانێکی جیاوازتر و پڕ بەنرخ و ئەخلاق و ویژدانی مرۆڤایەتی، لەسەر بنەمای یەکێتی نەتەوەیی و پێکەوە ژیانی دیموکراتیانه، ‌ ببنە خاوەن پڕۆژەی ستراتیژی و لە دووتوێی ڕێباز و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا تیکۆشان بەڕێوەبەرن.
بۆ دەتوانین ئەوە بڵێین کە داگیرکەری و بەکرێگیراویەتی و ئەو قەیران و گێژاوەی هەیە، قەدەری خەڵکی باشوور نییە، بەڵکوو ئەوە بە ئەنقەست بەسەریدا سەپێنراوە، بۆیە ئەگەر ئیرادە و باوەڕیەکی درووست سەرەتا بە ڕێبازی شەهیدان و پاشان ڕۆح و ئیرادە و نرخە دیموکراتییەکانی کۆمەڵگە هەبێ، بێگومان نەک باشووری کوردستان دەتوانێت خۆی ڕزگار بکات، بڵکو دەتوانێت پێشانگەیەتی شۆڕشی ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بکات. ‌[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 162 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://komelge.com/ 06-04-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە سەردار ستار
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 29-05-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-05-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: ئەنکەڕە
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 06-04-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-04-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 162 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 06-04-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
پرژە ڕزگار
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,844
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,713
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
پرژە ڕزگار
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.297 چرکە!