دڵم کون کون بووە لازم دەکا بکرێ کە شەق شەق جا
فیدای موژگان و ئەبرۆتم نیگاهی چاوی ئەبڵەق جا
بە یادی تورکی مەستی نازەوە، نازی ڕەقیب خۆشە
کە فەڕ و دەوڵەتی باڵی هومامان بۆتە لەقلەق جا
لەسەر ئیحسانی شاهان و کەماڵی تێگەیشتوانا
وەرە بنواڕەرە دەستی گەدا و تەوری ئەحمەق جا
قسەی مەنسوور کە دنیای گرت بە حەق کردن بە دارا بوو
لەژێر دارا کە کوشتن بێ قیامەت گیرە ناحەق جا
زەمانە سەفحەیی جاﮪ و جەلال و قەدری وەرگیرا
مودارا کەن بە تەحقیر و بە تەجریم و بە نەستەق جا
بە مەعنا ئیعتیرازت بوو لە کەشفی عاریفان ئەی دڵ
لەبەرچی بووی بە جام ئێستە بەبێ مەعنایی موتڵەق جا
بە ئەحواڵی زەمان حەمدی وەها چاکە کە ڕازی بی
ئەگەر ڕازی نەبی حازر ببە بۆ نیوە شەو تەق جا
پەرتووکی: #دیوانی حەمدی#
هۆزانەوان: #حەمدی ساحێبقڕان# [1][2]