ئاگرێکی وا مەکەوە، پێت نەکوژێتەوە.
کورد دەڵێت: ئاگر لە خەرمان بەربێت ناکوژێتەوە، واتە: هەندێک کەس ئارەزوو دەکەن لەناو بنەماڵە و خێڵدا ئاگری ناخۆشیی و شەڕ بەرپابکەن و هەمووان بدەن بەیەکدا، بۆ ناکەسێک بەکاردێت کە ناخۆشیی و ئاژاوەیەک بنێتەوە، دانەمرکێتەوە و پێی چارەسەر نەکرێت. [1]