ئاوی لەدوو قەزوانی، شیرین بە لەکن هەوگیانی.
لەدوو: لە تەنیشت یان نزیک. قەزوان: بەری دارەبەنە و لە کوردەواردا بەتەڕی دەکرێتە ناو ترشیات یان دۆوە، هەوگیان: ژنی برای مێرد (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، خواردنەوەی ئاوی دوای قەزوان زۆر بەتام و لەزەتە، بۆ ئافرەتێک بەکاردێت کە لای ژنی برای مێردەکەی خۆی شیرین بکات و بگونجێت. چونکە هەر چۆنێک بێت پێشتر بەیەک بێگانە بوون.[1]