ئەتۆ میوانەتیت کردییە، ئەو جیرانەتی کردییە.
جیران: هاوسێ یان هاوماڵ (فەرهەنگی نەوەکان)، لە کوردەواردا میوانداری کردن لەوانەیە چەند جارێک یان زیاتر لەنێوان خزمەکاندا ڕووبدات، بەڵام ئەرکی هاوسێیەتی هەموو ڕۆژێک دووبارە دەبێتەوە، واتە: ئەگەر کەسێک جارێک پیاوەتی نواندبێت، کەسی بەرانبەری چەند بەرانبەر بەوە، پیاوەتی بەرانبەری کردووەتەوە.[1]