ئەوڕۆ باری کەتییە.
بار: بەو کاڵا و شتومەکە دەوترێت بۆ گواستنەوە دەخرێتە سەر پشتی وڵاخ. کاتێک لە کارواندا باری وڵاخێک لاسەنگ دەبێت و دەکەوێت، بەگران ڕاست دەکرێتەوە و دەخرێتەوە سەر پشتی. مەبەست لەوەیە کە کەسێک لە کار و کەسابەتدا تووشی زیان بووبێت و مایەپووچ بووبێت. [1]