ئەوەی خۆی لە قسە بەدوور گرت، قسەی نایەتەسەر.
کورد دەڵێت: قسە زیوە نەکردنی زێرە، واتە: مرۆڤ لەناو گێژاوی ژیاندا هەتا کەمتر بڵێت، سەرئێشە و گرفتی کەمترە، بەپێچەوانەشەوە زۆر وتن مرۆڤ دەخاتە هەڵەوە. مەبەست لەوەیە مرۆڤ لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەتا دوور بێت لە قسە، کێشەی کەمترە. [1]