مێرد لە پشتە، دوولک کشتە.
دوولک: دارێکی درێژە، سەرەکەی دوو پەلە، لە کوردەواردا گەڵای پێ بەرز دەکەنەوە بۆ سەر پەلی دوو دار، یان قۆریە گەڵا، ئەم کارە بە دوو کەس ئەنجام دەدرێت، یەکێک لە خوارەوە بە دوولک، گەڵا بەرز دەکاتەوە، یەکێکیش لەسەرەوە وەریدەگرێت، (قۆریەگەڵا: بەو کۆ گەڵایە دەوترێت کە دەخرێتە سەریەک یان نێوانی پەلی دوو دار یان خڕ دەکرێتەوە، لە وەرزی زستاندا دەدرێت بە ئاژەڵ)، کشت: کرژ (فەرهەنگی شەخانی)، بۆ کەسێک بەکاردێت لە کاردا کەسێکی باوەڕپێکراوی لەگەڵ بێت.[1]