من کە ڕازی بووم بە نانی جەو، سەری خاقان بە قنگی خەسرەو.
جەو: جەوت مەبەست لە کڵاوی بەڕووە (فەرهەنگی وشەنامە)، لە کوردەوردا بەڕوو کراوە بە نان، لە زۆر قۆناغی مێژوویدا خەڵکی لە مردن و قاتوقڕی پاراستووە، خاقان: مەبەست لە پاشای وڵاتی (چین)ە، خەسرەو: مەبەست لە خەسرەوی پەروێزە، لە مێژووی دێریندا دەسەڵاتداربووە لە ناوچەی قەسری شیرین. مەبەست لەوەیە کەسێک ڕازی بێت بەنەبوونی و هەژاریی، ئیتر بۆچی خەریکی کلکەلەقێ و ماکەرمەلەیی بێت بۆ پاشا و دەسەڵاتدار. [1]