مێردی گوێئاگردان، کون لە جەرگیا نییە.
مێردی گوێئاگردان: مەبەست لە کەسێکە کە خۆی بەگەورە بزانێت و لە ژیانیدا ڕەنج نەکێشێت. واتە: قسەکردن و خۆهەڵکێشان لە دوورەوە ئاسانە، وەک یەکێک وایە لە شەڕدا نەبێت و بە قسە هەزار سەری پەڕاندبێت، چونکە کەسی لە شەڕدا نییە هەتا بکوژرێت و جەرگی بسووتێت. [1]