مێردی دوو ژنە هەبوو بەڵام ژنی دوو مێردە نەبووە.
مێردی دوو ژنە: مەبەست لە پیاوێکە لەیەک کاتدا دوو ژنی هەبێت، هەر ژنەی بە ئارەزووی خۆی فرمانی بەسەردا بکات و داوای کاڵا و کەلوپەلی لێبکات بۆی بکڕێت، بە کەسێکی داماو و بێکەس دەوترێت لە چەند کەسێک فرمانی بەسەردا بکەن، ئەمیش بەناچاری جێبەجێی بکات. [1]