نان کە هاتەڕوو، نایەوێ خوڵکوخوو.
نان هاتەڕوو: واتە: کاتێک نان خرایە سەر سفرە و لەپێش میوان دانرا. خوڵقوخوو: خوو ئاکار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، شەرموشوو: بەئابڕوویی. مەبەست لەوەیە لە میوانییدا کە نان لەسەر سەفرە دانرا، پێویست بە شەرم کردن و فەرموو کردن ناکات، میوان چەند دەوانێت دەبێت بخوات. [1]