پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە

ئەگەر تەواو عالەم بزانن شێت و سەرگەردانتم
جیانەکەم عاشق چ باکێکی لە لۆمەی عالەمە
پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە
یان ئەوەی بیستوومە هەر حاشا لە ناسینم ئەکەی
ئەم کەلامەت دڵ تەزێنە، ئەوپەڕی دەرد و خەمە
پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە
گەر ئیشارەی چاوەکەت هیوای نەخستابایە دڵ
کەی لە کۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە
پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە
وا مەفەرموو چاوەکانم کەس نیە ئاگای نەبێ
حافزی ڕووحی پەپولە نوری لەرزانی شەمە
پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە[1]
هۆنەر: #عەباسی کەمەندی#
وتنی: #حامید محەمەدیان#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=572107&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی شێتە گیان بە دەنگی حامید محەمەدیان=KTML_Link_External_End=