نانی نییە و چاو ئەڕێژێ.
چاو ئەڕێژێ: ژنان و پیاوان لە کوردەواردا بە کل چاویان دەڕێژن، ژنان بۆ جوانیی و پیاوانی بەتەمەن وەک دەرمان بەکاری دێنن، بە کەسێکی هەژار دەوترێت کە هەر خەریکی ڕووکەشی خۆی بێت، گرنگی بە ڕووخساری بدات و جوان و ڕێکپۆش دەرکەوێت، لەگەڵ ئەوەدا سکی برسیی بێت. [1]