ئای لە خۆشبەختیم! لە گەرمەی حاڵدا
شادی خانۆچکەی خەمی کەفماڵ دا
وا پەڵەﮪەوری یادت پەڵەی دا
فەڕیی بە دەغڵی داڵغەی ئەمساڵدا
ئەمشەو بە یادت بادەم فڕئەکرد
ئاوێتە ببووم لەگەڵ خەیاڵدا
یادت ئەمەندە شیرین بوو ئازیز...
شیلەی هەنگوین بوو لە بادەی تاڵدا
لە تاڵیی بادە و لە شیرینیی تۆ...
میوانی مەستیم خۆیکرد بە ماڵدا
دەک ئاوەدانبێ ماڵی مانگی ڕووت
جوانیی بە ﮪەوری گەواڵگەواڵ دا
خاڵت ئەستێرەی کاروانکوژەبوو
لە نێو ئاسمانی ساف و ساماڵدا
ئیدی بەدمەستی و خەیاڵاتی تۆ...
بەﮪای بە ژینی پووچ و بەتاڵ دا
نووسەر: #موتیع جەباری#. [1]