یادگارى پیاوە مەزنەکان
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
لەو ڕۆژانەدا وێنەى باخچەکەى نادى مۆزەفینى هەولێرم بڵاو کردەوە، بەشێک لەو کۆمینتانەى لەسەر وێنەکە نووسرا کزەیان لە جەرگم هینا، یادەوەرى ئەو پیاوە مەزنانەم بیر کەوتەوە کە زەمانەک لەو نادییە خزمەتم کردوون و یەک بەیەکیانم دەناسى، کەسیان نەبوو بەدەستى من پەرداخەک ئاو یان چایەکى گەرمیان نەخواردبیتەوە.. ئەو سەردەمە لەهەرەتى گەنجیدا بووم ڕۆژانە لەگەر ئەو پیاوە بەرزانە ژیانى ڕۆژانەم بەسەر دەبرد، بۆیە ئێستاش کە شەوان دەچمە بن جێگا هەمیشە خەیاڵم دەچێتە سەر ئەو ڕۆژانە. لەو پەیجەى هەولێریش کە وێنەى هەندەکیان دەبینم ئاگر لە جەرگم هەردەستى، چونکە ئەو پیاوە بەرز و بەڕێزانە زەمەنەکەى ئێمەیان زۆر جوانتر کردبوو. بۆیە لەو بابەتەمدا حەزمکرد ناوى هەندەکیان بینم کە ڕۆژانە هاتوچۆى ئەو نادییەیان دەکرد و پیاوماقوڵ و خانەدان و نەجیبزادەى ئەو زەمەنە بوون..
هەر لۆ زانینتان نادى مۆزەفین لەو سەردەمەدا جێگایەکى زۆر موهیم بوو، هەموو مۆزەفەکانى شارى لەخۆ دەگرت، ئەو نادیەش دوو قاعەى گەورە و هەشت ژوورى هەبوو، لەگەر چوار حەدیقەى گەورە.. لێرە ناوى هەندەکیان بڵاو دەکەمەوە و داواى لێبوردنیش لەوانە دەکەم کە ناوەکانیانم لەبیرم نەمایە..
(حاکم نازمم، ساڵح ئەفەندى، ڕەشید ئاغا، نازم سەعید ئاغا، عەبدولقادر دوغرەمەچى، تەحسین ئیسماعیل، عەبدولقادر حاجى مەمەد، عەزیز خاکی، عومەر ساقی، سدیق یونس، بەشیر ئەفەندى، حاکم ڕەشید، شاکر شەریف، حاکم مەعرووف، ئیحسان شێرزاد، جەودەت ئەحمەد ناجی، عەبدوڵڵا خەفاف، دکتۆر عەبدولڕەزاق دەباغ، دکتۆر مستەفا نادر العالم، عەلی کەریم، جەمیل ئاغاى کانەبی، تەڵعەت ئاغا دزەیى، کەمال عەبدولسەمەد، مەدحەت محەمەد سەفوات، عەزیز ئاغا، شێخ ڕەئوف بەرزنجی، شێخ مەحموود بەرزنجی، شێخ عەزیز بەرزنجى، شێخ خاڵس شێخ جەواد، کاکەڕەش نەقشبەندی، سەڵاح زەنگەنە، جەعفەر عەلی، خاڵس ئەفەندى، سەید زەکى، جەمشید ئەسعدی، سلێمان موهەندیس، بیلال غولام موهەندیس، خدر وادی، دکتۆر تەحسین، دکتۆر بوڕهانى چاو، ئەمین زەنگەنە و دڵشادى براى، ڕەمزی ئاغا، سیروان ئاغا، فایق شێخ جەمیل، فوئاد ئەحمەد چەقماقچى، پیرۆت ئەحمەد، #عەبدوڵڵا پەشێو#، تەڵعەت سامان، چەتۆ حەسەن، عەبدڵڵا دڵسۆز، #تاهیر تۆفیق#، حیسام شاکر، ئیحسان داود، ناسیح داود، بوڕهان نەجمەدین، ئیحسان کەلە، کەمال شاکر، جواد پیرداود، جەمال جەمیل، شێخ کەمال بەرزنجى، سەید کەمال، تەحسین چیچۆ، هاشم عەبدوڵڵا، ڕایق سەید جەمیل، خەسرەو عەبدولحەمید، ڕەشاد ئیسماعیل، ئەکرەم عەلاف، مەجید سێگرتکانی، قەرەنی ئەسوەد، حەمید ئەفەندی، زوبێر بیلال، محەمەد مەعرووف، هاشم مەحموود، خەلیل ئیسماعیل، ئەحمەد ڕەئووف، عەبدولباقی ئیبراهیم، واحید مەرجان، یەحیا مەرجان، مستەفا ڕەئووف، خەلیل ئیبراهیم، سەنعان محامی، حەیدر لەتیف، عوسمان موهەندیس، ئەحمەد ئاکۆ، حەوێز کۆیى، عزەدین فەیزى، مەم، فاروق سەید حەسەن، بەها سەید حەسەن، محەمەد عەبدولکەریم، یاسین تاهیر، نامیق ئیسماعیل، جەلیل جەبار، شەمسەدین جەلەبی، سەدرەدین جەلەبی، فەوزی ڕەشید، #خەلیل یابە#، عومەر فەرهادی، #مومتاز حەیدەری#، سامی عەلی ئاغا، مۆفەق عەبدولعەزیز، نیازی غولام، عەزیز مەولوود، عەزیز شوان، ئەحمەد شەریف، مونعیم هاشم، خەلیل هەموەندی، موسا عەبدولسەمەد، فەتاح لەتیف، تاهیر عەبدوڵڵا، موسا سەبزجی، عەبدولغەنی ئیسماعیل، خدر عەبدوڵڵا، فازل وادی، هاشم ئەلخەنجەر، معاون عادل، ئەکرەم سەلیم، نەجات خدر، شێخ یوسف بەرزنجی، مەدحەت بێخەو، وریا ئەحمەد، قەرەنی عەزیز، سابیر عەبدولڕەحمان، سەباح عەبدولڕەحمان، جەمال هیدایەت، فوئاد ئەحمەد نانەکەلى، عەلی حەمادی، شەوکەت موختار، پیرباڵ مەحموود، کەنعان شاکر، تەحسین شاکر، عەبدوڵڵا کلکە، ئەحمەد جامباز، جەمیل ڕەنجبەر، مەکی فەتاح..)
تێبینى: ئەو ناوانەى نووسراون تەنها چینى مۆزەفەکان و هەندێ کەسایەتى ترن کە هاتوچۆى نادى مۆزەفینیان دەکرد و هەموو کەسایەتییە بەڕێزەکانى هەولێر ناگرتەوە لە پیشەکانى تر.. هەڵبەت هەموو پیاوەکانى ئەو سەردەمە، پیاوى بەڕێز و مەزن بوونە لەهەر پییشەیەکدا بووبن..[1]
باقى وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!