نەهاواری گۆران، نەسۆفییەتی ژنان.
گۆران بەو کوردانە دەوترێت کە دانیشتووی دێهاتن، لە کاتی قسەکردندا لەم کێو بۆ ئەو کێو بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن، واتە: مەبەست لە کەسی دەم بە هاوارە، سۆفییەتی: مریدایەتی شێخ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەژێر بڕیار و ڕەفتاری گەورەکەیدا بێت، کورد واتەنی بەبێ ئەو پەنجە ناکات بە ئاودا، واتە: نە لەگەڵ کەسی دەم بە هاوار، نە لەگەڵ کەسی کۆیلە پەیوەندی کۆمەڵایەتی باش نییە. [1]