وتن مەنع ئەکرێ، لێکدانەوە مەنع ناکرێ.
مەنع: نەهەشتن. بەپێی نەریت و یاسای هەموو وڵاتێک، هەندێک وتن کە ببێتە مایەی تێکدانی نەریتی کۆمەڵایەتی یان یاسای وڵات، سەرزەنشت دەکرێت، بەڵام لێکدانەوەی ئازادە. مەبەست لەوەیە لە هەر شوێنێک یان وڵاتێکدا دەشێت زاری خەڵک ببەسترێت و سەرکوت بکرێن بەڵام ناتوانرێت ڕێگە لە بیرکردنەوە و لێکدانەوەی مێشکی کەسەکان بگیرێت. [1]