ئەو گوڵەی کە بەهۆی تۆوە خۆی خۆشەویست کرد لەلام
گوڵی سوخمەکەت لەسەر مەمی تۆ
شادەماری ژین هەڵئەتەکێنێ
تیلەی چاوی گەش، خەندەی لێوی ئاڵ
لەلای من هەموو جیهان ئەهێنێ
لەنجە و ڕەوتی ڕێ، یاری قژی ڕەش
شەرمەزارییەکەم یەکجار ئەشکێنێ
ئاوازی بازن لەگەڵ تاری دەنگ
هەزار مۆسیقا و ئاواز ئەنوێنێ
خەندەی شیرینی نێوانی زارت
جەرگی تاریکی بۆ من ئەدڕێنێ. [1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#