لەگەڵ ئەوەشدا کە لێم زوویر ئەبیت کاتێ کە باسی مەرگم ئەکەم
وەرە لام گیانە خۆمت قوربان کەم
هەستی نێو دڵمت لەلا میوان کەم
لەسەر زەوی لام تۆ ڕامەوەستە
بۆ شوێن وەستانت دڵم پێویستە
ژیانی بێ تۆ.. ناوی ناهێنم
تەنیا تۆم هیوای بۆیە ئەمێنم
دە تۆش ژیانم، هێزی گیانم
بێ هیوام مەکە، تا لات میوانم
لەپاش دەرچوونیش بۆ نێو گۆڕی تەنگ
گوڵێک بڕوێنە وەکو خۆت قەشەنگ
تاکو ئاوەڵی قەبری تارم بێ
لە جێگەکەی خۆت ئەو دیدارم بێ[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#