لەسەر کەرێ گیراوه
یەکێک لە خووە نهێنییە نەرێنییەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە کۆندا لاقەکردنی گوێدرێژ بووه، ئەگەر ئاشکرا بووایە ئەوا ناوی کەسکە دەزڕا و بە کەرگێ ناوزەد دەکرا و سەرکزۆڵ و سەری شۆڕ دەکردەوە کە بە ئاواییدا تێپەڕ دەبوو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێک دەوترێت لەسەر کەرێ گیراوە کە کارێکی شەرمەندەی ئەنجام دابێت.[1]