شانازی بە #سەڵاحەدینی ئەیوبی# یەوە
تۆ نەمردووی ئەی «صلاح الدین»ی ئەیووبی لەقەب
هەر بژی ئەی فەخری کورد و حاکمی موڵکی عەرەب
تاکوو تۆ بووی لاوەکانی کوردستانم دەر ئەچوون
بۆ زەکاتی مڵکی شام و خەرجی بازاڕی حەڵەب
زیندوو بووبووینۆ بەجارێ شارسانی و دێ نشین
ڕەعیەت و شوان و سەپانم کەوتبوونە سەر تەرەب
ئێستە بێ تۆین بۆیە وا بێ ڕەونەق و جلوە و جەلاین
بووین بە گاڵتە جاڕی خەلق و کەوتووینە بەر عەتەب
وەرنەوە ئەی نیشتمانی با هەموو عەهدێ بکەین
بۆ فەنای دوژمن بە جارێ بێینە مەیدانی غەزەب
من ئەزانم هەر سەعاتێ دەس بدەینە موددەعی
ئێمە هەر وەک ئاگرین و ئەو وەکوو کۆگای حەتەب
قانعا بۆ کوشتنی نیشتمان فرۆش ئامادە بە
خواﮪ شێخی بایەزید و خواﮪ نەفسی بولەهەب
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #باخچەی کوردستان#
[1]