هەمبانەی فەقیر هەموو وەختێک بنی دڕاوە.
هەمبانە: پێستی دەرهاتووی خۆشکراوی مەڕ یان بزنە کە شتی وشکەی تێدەکرێت، فەقیر: هەژار و نەدار. مەبەست لە کیسە و گیرفانی کەسی هەژارە کە هەمیشە چۆڵە و بەتاڵە، چونکە دەسەڵاتی چەوسێنەر بە ڕێگەی جۆراوجۆر هەوڵدەدات کە خەڵکی هەژار و بێ پارە و گیرفان بکات. [1]