یەک پاڵوو بە هیچ لایەکدا ناکەوێت.
یەک پاڵوو: یەک بار. لە ژیانی کۆمەڵایەتییدا مرۆڤە هۆشمەند و داناکان، لەسەر یەک جۆر شێوازی ژیان کردن دەڕۆن کە پێشتر هەڵیان بژاردووە، ئەو کەسەی شێوازی ژیانی بێ بەرنامە دەگۆڕێت، زوو تێکدەشکێت. مەبەست لە کەسێکە کە لەسەر یەک بار بێت، هەرگیز ناکەوێت و شکست ناخوات.[1]