=KTML_Bold=ڕوونکردنەوەیەک لە #هێزەکانی 70#وە=KTML_End=
بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک، دوور و نزیک هێزەکانمان و هێزەکانی تری هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بەو رووداوانەوە نییە کە لە #هەولێر#ی خۆشەویست، #دهۆک#ی دەلال و #کەرکووک#ی قودسی کوردستان روویانداوە.
جێگەی نیگەرانی و سەرسووڕمانە کە تەنیا نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی #بەغدا# بە مەرامی تایبەت و وەک تۆمەت ئاماژە بە ناوی هێزەکانمان و سنووری #سلێمانی# دەکات. وە بەڕێز وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەڕوونی ئاماژەی بە زانیارییەکاندا بەبێ ئەوەی ناوی هیچ هێزێک بهێنێت.
لێرەوە رایدەگەیەنین کە نوێنەری #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەغدا وتی: ئەو تۆمەتبارانە لەبەرامبەر بڕەپارەیەکدا تەجنید کراون. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە و جەختیش دەکەینەوە کە؛ ئەم کەسانە نە لەژێر فەرمان و چەتری ئێمە و هیچ هێزێکیترمان ئەو کارەیان کردووە و نە پەیوەندیی بەهێزەکانمانەوە هەبووە.
ئێمە لە هێزەکانمان چاوەڕێی رێڕەوی تەواوی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقین تاوەکو راست و دروستی دوور لەمەرام و پیلانی ناڕەوا بۆ رایگشتیی وڵاتەکەمان ئاشکرابکەن کە هەر کەس و لایەنێک لەپشت سووتاندنی بازاڕەکانەوەیە، رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن. [1]
لەگەڵ رێزماندا
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=