لە ساڵی سیازدە هەفتا کەسیان هات
بۆ حەجی بەیت و ئەخزی بەرەکات
ئیمانیان هێنا ئەم جەمعە بە عام
بە شاهی عالەم «عليه السّلام»
لە زیممەیان گرت نوسرەتی حەزرەت
ڕجایان لێ کرد بۆ وەعدەی هیجرەت
جا فەرمانی دا ئەو شاهی دینە
یارانی بڕۆن لەبۆ مەدینە
لەهەموو لاوە ئەسحابی حەزرەت
لەبۆ مەدینە کەوتنە هیجرەت[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#