تەماشای پەرێزی کە، تەماشای مەرۆیان کە.
پەرێز: جێگەی دەغڵی درووێنەکراو، مەرۆ: بێ برەو یان ناڕەواج (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: کەسێک لە دروێنەدا پەرێزی پاک نەبێت، بەشێک لە دانەوێڵەکەی لە جێی دروێنەکە جێهێشتبێت، زیانی پێدەگات و دەغڵەیە برەوی نابێت. بۆ بەرهەمێک بەکاردێت کە کەسێک زۆر پێوەی ماندوو بووبێت، لە قەدەر ماندووبوونەکە بەهای نەبێت. [1]