حەپە قوندە، شەو گوندە.
قوندە: باڵداری کلک کورت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، حەپە: مەبەست لە وەڕینی سەگە بەهێواشی، گوندە: کەسی خڕوپڕ (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لە کەسێکی خڕیڵەی کورتەباڵایە کە شەو وەک سەگ حەپەی بێت و پەلاماری ماڵ و سامانی خەڵکی بدات، بەڕۆژیش بێدەنگ بێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەشەو بچێتە سەر ماڵی خەڵکی و دەست وەشێن بێت، بەڵام بەڕۆژ خۆی هەژار و داماو پیشان بدات. [1]