خاسم بۆ خاس کە، کەشکت بۆ دەنێرم.
خاس: چاککردنی شتێک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، کەشک: شیرێژی بەتەڕی گوشراوی وشککراو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کوردەواردا ژەمی بەیانیان دەخورێت، مەبەستی لە قسەی کوڕێکە کە بە دۆستێکی دەڵێت: فڵانە کچم بۆ سازبکە، لەبری ئەوە کەشکت بە دیاریی بۆ دەهێنم، واتە: لەپێناوی ئەنجامدانی کارێکدا دیاریەک وەرگرە. [1]