لە بەرانبەر کێشەی بێ ئاوی گەڕەکەکانی #هەولێر# و چارەسەرنەکردنی کێشەکە لەلایەن حکومەت، #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ# ڕەخنە لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگرێت و دەنووسێت (هەولێر شاری بە دەریاچە و خۆ نمایش کردنی ناوێ، ئاوی خواردنەوەی پێویستە!).
ئەم پۆستەی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و هاتنە دەنگی لە بەرانبەر کێشەی کەم ئاوی و بێباکی حکومەتی خۆجێی شارەکە لە کاتێکدایە هەموو ساڵێک خەڵکی هەولێر لە هاوینان بەدەست بێ ئاوی و زستانان بەدەست لافاوەوە دەناڵێنن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 144 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!