گوندە قەمیش
ڕەگی قەمیش گرنج گرنج و ناڕێک و چرچ و لۆچ و قیسپەدارە، هەندێکجار هاوشێوەی گوونی مرۆڤە، بۆیە لە جیانی بوترێت ڕەگی قەمیش دەوترێت گوندە قەمیش، هەروەها بۆ خڕیڵەیی و گوپنی و وردیلەی پێچک ئەستووری گۆشتنیش بەکاردەهێنرێت، پیاو هەبووە لە وراتی کوردەوارییدا کردووەتییە بەر پشتێنی وەکوو ئەوەی دەمانچەی هەڵگرتبێت و خەڵکی پێ فریوودایە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە پیاوی فندە گولە و بودەڵە و سینگە تەڵە دەوترێت: گوندە قەمیش.[1]