ئەگەر ڕووتی هەر نابووتی، ئەگەر بە جلی ماینێ بەڕەختی.
نابووت: بە کەسێک دەوترێت کە هیچ دەستمایەیەکی نەمابێت (فەرهەنگی خاڵ)، مایین: مێیەی ئەسپ، بەڕەخت: جۆرە خشڵێکی زیوییە، بۆ جوانکاری دەکرێتە ملی وڵاخ. مەبەست لەوەیە، ئەوەی نابووت بێت، لە کۆمەڵگەدا ڕووت و نەبوو دەردەکەوێت، بەڵام ئەوەی هەبوو بێت، جوان دەردەکەوێت. [1]