ئەگەر شێر هەیە، کەرکەدەنیش هەیە.
لە ئەفسانەی کوردەواردا شێر پاشای دارستانە و بەهێزە، لەگەڵ ئەوەدا کەرکەدەنیش ئاژەڵێکی گەورە و بەهێزە، مەبەست لەوەیە ئەگەر لە جێگەیەک کەسێکی ئازا و بوێر هەیە، دەشێت لە هەمان جێگە کەسی بەتواناتر و ئازاتریش هەبێت کە خۆی نەنواندووە و دەرنەکەوتووە. [1]