شێر بە تاقەت، ڕێوی بە فێر.
فێر: فێڵ. شێر ئاژەڵێکی بەهێزە، کەی برسی ببێت، بەهۆی هێز و توانای خۆیەوە، نێچیر ڕاو دەکات، بەڵام ڕێوی جەستەی لاوازە، بەهۆی فێڵەوە ڕاو دەکات. مەبەست لەوەیە کەسە شکۆدارەکان لە ژیاندا بە ڕەنجی شانی خۆیان سامان کۆدەکەنەوە و دەژین، بەڵام ناکەس و خراپەکاران بەفڕوفێڵ دەژین. [1]