بە پەڕێک سەری ببڕە.
پەڕ بە جەستەی باڵندە و پەلەوەرەوەیە، نەرم و ناسک و جوانە، بەهیچ جۆرێک بڕەر نییە، واتە: توانای بڕینی جەستەی نییە، بە کەسێکی زۆر داماو و بەسزمان دەوترێت کە ستەمی زۆر لەسەر بێت، دەسەڵاتی کەسی ستەمکاری نەبێت، هەروەها نەتوانێت پارێزگاریی لە خۆی بکات. [1]