لە سوختەی مەدرەسەی عیلمی موحەققەق
بگاتە دەستی شاگردانی ئەحمەق
سوئالتان لێدەکەین ئەی بێ تەمیزان
لە مەسنووعاتی ڕەببی فەردی موتڵەق
لە بەرچی بەینە بەینە ڕۆژ ئەگیرێ؟
قوتب بێ گرتنە و دایم معەووەق؟
فەلەک ئایا بە «خەرقە» ئیلتیامی؟
وەیاخود جەوهەرێکە مەحکەم و ڕەق؟
ئەگەر فەرقی هەیە، چۆن پارە نابێ؟
وەگەرنا، فەخری عالەم چۆنی کرد شەق؟
دەسا ڕێک خەن لەبۆ ئێمە وەڵامی
بەیاناتی حەسین و زۆر مودەققەق
بە دینم قانعا خۆت مەکوتە جەوتە
دڵی هەر پیسە لێت شێخانی مەترەق
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #سروەی بەربەیان# [1]