بڕۆنە بیتوێنی بڕۆنە مەرۆیان
دەشتی #بیتوێن# یەکێکە لە دەشتە بە پیتەکانی کوردستان لە سنووری شاری #سلێمانی# لە شارۆچکەی #ڕانیە#، ئەو زەوییە بە بەرەکەتەی بیتوێن ئەو ساڵەی بچێنرێت بە دانەوێڵەی گەنم، گەنمێکی باشی لێ هەڵدەگیرێتەوە و هەر داسێک کە سەپان دەیوەشێنێت بۆ دروێنە کردن، یەک سوارە و مەرۆ-مەڵۆی گەنم دەکەوێتە دەستی و بڕشتی گەنمەکەشی زۆر دەبێت و هەر تەنەیەکی تۆدراو ڕێژەیەکی باش دەبڕێت، بۆ بەپیتی دەشتی بیتوێن و پڕ بەرەکەتی بەتایبەت بۆ چاندنی دانەوێڵە لە #هەولێر#ێ وتراوە: بڕۆنە بیتوێنێ بڕۆنە مەرۆیان.[1]