ئێوارەی ئەمڕۆ #30-07-2024#، بە ئامادەبوونی د. #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری #سلێمانی# و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەدیب و هونەرمەند و نووسەر و میوانان، کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دیوانە هۆنراوەی #ڕێبوار محەمەد میرزا کەریم# (ڕێبواری دەلاک) بە ناونیشانی (لە خۆشەویست تێرنابم) بەڕێوەچوو.
کۆڕەکە لە هۆڵی خاک و لەلایەن کۆمەڵەی زامی کوردستان ڕێکخرابوو، لای خۆیەوە د. موحسین ئەدیب پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە شاعیر کرد کە یەکێکە لەو شاعیرە جوانانەی توانیویەتی ڕێچکەیەکی تایبەت بە خۆی هەبێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 87 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!