پڕی زکم قسەیە، سەری زمانم بڤەیە.
زک: سک. بڤە: بۆ کردار یان ڕەفتارێک بەکاردێت کە ئەنجام بدرێت و ترس و مەترسی درووست بکات، لە کوردەواردا ئەو کەسەی نهێنی خەڵکی لابێت، دەڵێن لە سکیدا پاراستوویەتی، بۆ کەسێکی بەنەریتی و بەڕەوشت بەکاردێت کە نهێنی خەڵکی لابێت، بەڵام ئامادەنەبێت بیدرکێنێت، چونکە درکاندنی دەبێتە مایەی شەڕ و کێشە. [1]