تەشی مووە یان سەرەگووە.
تەشی: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ ڕستنی خوری مەڕ و کوڵکی مەرەز یان مووی بزن بەکاردێت، موو لە کوردەواردا دەڕێسرێت زیاتر بۆ چنینی دەوار بەکاری دەهێنرێت، تەشی کە مووی لەسەر دەڕێسرێت، شێوەی خڕ دەبێتەوە، سەرەگوو مەبەست لە شێوەی پیساییە، بە ناکەسێکی خڕی کورتەباڵا دەوترێت کە ڕەفتاری نەشیاو بێت. [1]