#عادل مەریوانی#
قورئان پەیامێک بۆ عەرەب یان گەلانی جیهان؟ ئیسلام لە جوگرافیادا
ئەمە چی خودایەکە وا خێڵێکی بیابانی پەراوێزی ئەم جیهانەی بۆ خۆی هەڵبژاردووە؟
لە ڕابوردوو بۆ ئێستا لە ئەلفەوە تا یای ئەو کتێبەی ناوی قورئانە بە چڕ و پڕی قسەی خۆمان لەسەر کردووە، تەنانەت هەندێک لە ڕەخنەگرە ئیسلامییەکان ناویان ناوە کتێبی تاڵانی، یان کتێبێکی سێگۆشەی سێکس و خوێن و تاڵانی.
ئەم کتێبە پاش 117ساڵ دوای مردنی (محمد) نووسراوەتەوە و تەنانەت ئێستاش عەرەب پیتی (گ و، چ و، ژ)یان نییە و لە سەردەمی قورئانیشدا بەهۆی نەبوونی پیتە (بزوێنەکانەوە)دەنگدارەکانەوە گەورەترین کێشە ڕووبەڕووی نووسەرانی قورئان بووەتەوە و ئێستاش پیتی بزوێنیان نییە، قورئان بە شێوەی زارەکی گەیەنراوە و لەو سەردەمەدا نووسین بە شێوازی عەرەبی نەبووە، کاتێک دەڵێن زمانی عەرەبی دەوڵەمەندە هۆکارەکەی قورئان نەبووە چونکە قورئان بە نووسین نەهاتووە، بەڵام نووسەرانی قورئان بۆ تۆمارکردنی ئەو دەقانە تەواو سوودیان لە زمانی گەلانی جیهان بینیوە و بە ئێستاشەوە شتێک نییە بەناوی زمانی عەرەبی پەتی، ئەو هەموو (شەددە و سکون و فەتحە)یەیان داهێناوە بۆ ئەوەی بڵێن زمانی قورئان موعجیزەیە، قورئان پڕە لە وشەی زمانی بێگانە، بەتایبەت سریانی کە خودی (قوران) وشەیەکی سریانییە، و لە ڕابوردوودا هەموو ئەو وشانەمان ئاماژە پێ داوە و بەشێکی زۆری ڕەخنەگرە عەرەبەکان خۆیان دەڵێن: قورئان لە سەدا هەشتای سریانییە، من لەم بابەتەدا نامەوێت لەسەر زمان و ڕێنووسی قورئان قسە بکەم، دەمەوێت بزانین بە پێی دەقەکانی قورئان ئەم ئایینە جیهانییە؟ یان تەنیا بۆ نیمچە دوورگەیەکی وشکهەڵاتووی سوتێنەر هاتووە یان بۆ گشت گەلانی جیهان؟
تێکستەکانی قورئان خۆیان ئەو ڕاستییە جەخت لێ دەکەنەوە دەیسەلمێنن کە قورئان تەنیا پەیامێکە بۆ نیمچە دوورگەی عەرەب، ئایینی ئیسلام هاوشێوەی ئایینەکانی تری جیهان لە ماوەیەکی مێژووییدا لە نیمچە دوورگەی عەرەبدا سەری هەڵداوە و زیاتر لە دەیان ئایەت لە خودی قورئاندا هاتووە کە (محمد) تەنیا پەیامهێنەری عەرەبە و ئیسلامیش ئایینی تایبەتیی عەرەبە، ئایەتەکان خۆیان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هەر گەلێک پەیامنێری خۆیمان بۆ ناردووە، ئەوە هیچ درووستییەکی تێدا نییە کە چەند وشەیەکی وەکوو (عالمین) لە کۆتایی ئایەتەکاندا هاتووە ئیتر بیکەینە بەڵگە کە گوایە بۆ جیهان هاتووە و، وشەی (عالەمین) واتا گشت دانیشتووانی جیهان، یان گشت جیهان، با ئایەتە خۆشئاهەنگەکانی قورئان خۆیان ئەو ڕاستییەمان بۆ ڕوونبکەنەوە:
• ئایەتی 4ی سوورەتی ئیبراهیم دەڵێت: ﴿ وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ۖ فَيُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَکِيمُ﴾
هیچ پەیامبەرێکمان نەناردووە جگە لە وەی بە زمانی خێڵەکەی نەبێت.
ئەوە ئایەتی قورئانە و جەخت دەکاتەوە هیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە بە زمانی خێڵەکەی نەبوبێت، لە سەردەمی (محمد)دا دانیشتووانی سەر زەوی لانی کەمی 200 بۆ 220 ملیۆن کەس بووە، با گریمانەی ئەوەش بکەین و زیادی کەین بۆ 500ملیۆن کەس چونکە ڕاستی داتایەکی درووستی ئەو سەردەمە لەبەردەستدا نییە بەڵام هەموو گریمانەکان نزیکن لەو ڕێژەیە.
ساڵی 1800 ڕێژەی دانیشتووانی سەرزەوی بە داتایەکی درووست گەشتووەتە یەک ملیارد کەس، ئەی 124 هەزا پێغەمبەر بۆ کێ هاتووە؟ تەواوی دانیشتووانی سەر زەوی لەو کاتەدا لە ساڵی 600 کاندا ئەم ڕێژەیە بووبێت 200 بۆ 300 ملیۆن کەس بووە، پێغەمبەر ئیبراهیم بە سیفەتی ئەوەی یەکەم پەیامبەر بووە ڕەنگە تەنیا پەیامبەری خۆی بوبێت، ئیتر 124 هەزار پێغەمبەر بۆ کام گەل و بۆ کام خەڵک هاتووە، ئینجا لەو سەردەمەدا گەلیش نەبووە هەر خێڵ و تیرە، هەبووە کە لە قورئاندا بە قەوم هاتووە.
زمخشری دەڵێت: (بۆیە قورئان بە عەرەبی هاتووە تا عەرەب تێ بگەن یان ئاقڵ ببن) بەڵام ئەم بیانووە بۆ سەپاندنی بەسەر گەلانی تردا بێ بنەمایە، قورئان لە سەردەمی ئەمەوییەکانی دوای خولەفای ڕاشیدین داڕێژراوەتەوە و هەندێک دەستەواژەی وەکوو نەتەوە و (أمة) و (عالمین)ی تێ ئاخێنراوە چونکە ئیسلام لەو سەردەمانەدا بەتەواوی کەوتووەتە پەلهاویشتن بە زەبری شمشێر بۆ سەپاندنی بە سەر گەلانی تردا، (ابن ورَّاق) نووسەری کتێبی بۆچی موسڵمان نیم؟ دەڵێت: قورئانێک لە مۆزەخانەی میسر هەبووە کە کۆنترین قورئان بووە و زۆر جیاواز بووە لەمەی کە ئێستا بەدەستی موسڵمانانەوەیە، زۆر هەوڵماندا بیبینین، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە ڕێگەی نەدا و قورئانەکەیان شاردەوە.
• عەلامەی تەباتەبایی لە تەفسیرەکەیدا دەڵێت: (لیسانی قەوم: واتا هیچ پەیامبەرێکمان نەناردووە ئەگەر بە زمانی قەومەکەی نەبێت، تا بتوانن لە ئەحکام و ڕێسای ئایینەکە تێبگەن) بەڵام ئێستا دەیسەپێنن بە سەر کابرایەکی چینیدا! چۆن تێبگات؟ ئەوان بە سەر و خواریش دەنووسن، ئەوا ئێمەی کورد بە حوکمی داگیرکاری و نزیکی جوگرافییەوە و ئینجا خەڵکانێکی وەکوو مەلای کۆیلە سەپێنراوە بەسەرماندا ئەی ئەو وڵاتە دوورانە چی؟
لە ئایەتی 193 تا 195 سوورەتی شوعەرادا هاتووە: (نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ(193) عَلَىٰ قَلْبِکَ لِتَکُونَ مِنَ الْمُنذِرِينَ(194) بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُّبِينٍ(195))
ئەم ئایەتەش هەر جەخت دەکاتەوە کە بەهۆی جوبرەئیلەوە و بە زمانی پاراوی عەرەبی بۆ تۆ نێردراوە.
• هاوکات لە سوورەتی یوسف ئایەتی 2 دا دەڵێت ﴿ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّکُمْ تَعْقِلُونَ﴾ ئێمە قورئانمان بە عەرەبی دابەزاند تا ئاقڵ ببن، ئەو ئایەتانە تەواو درووستن لەو باسەدا و جەختیش دەکەنەوە کە تەنیا بۆ عەرەبە و بە تایبەتیش بۆ ئەوەی ئاقڵیان بکات.
لە سوورەتی (فصلت) ئایەتی 44دا دەڵێت: ﴿ وَلَوْ جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا أَعْجَمِيًّا لَّقَالُوا لَوْلَا فُصِّلَتْ آيَاتُهُ ۖ أَأَعْجَمِيٌّ وَعَرَبِيٌّ ۗ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ ۖ وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى ۚ أُولَٰئِکَ يُنَادَوْنَ مِن مَّکَانٍ بَعِيدٍ﴾
پەیامبەرێکمان ناردووە، ئەوە ڕوونە کە بە پێی ئایەتەکانی قورئان هەر گەلێک پەیامبەری خۆی بۆ هاتووە و هیچ یەک لەو پەیامبەرانە بۆ جیهان بە گشتی نەهاتوون جگە لە گەلەکانی خۆیان، ئێ خێرە ئێستا دێن ئایینێکی هەزار ساڵەی بیابان دێنن و دەی سەپێنن بەسەر گەلانی جیهاندا؟ کە کتێبیی ئایینەکە بەڕاشکاوی دەڵێت: بۆ هەر گەلێک پەیامبەرێک هاتووە، دەڵێن ئێوە لێی تێناگەن ئاخر لەوە ڕوون و ڕاشکاوتر لە هەردوو سوورەتی نحل ئایەتی 36 ﴿ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي کُلِّ أُمَّةٍ رسُولًا ...﴾ و لە سوورەتی یونس ئایەتی 47 دا تەواو جەخت دەکاتەوە ﴿ وَلِکُلِّ أُمَّةٍ رسُولٌ ۖ فَإِذَا جَاءَ رسُولُهُمْ قُضِيَ بَيْنَهُم بِالْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ﴾ بۆ هەرگەلێک پەیامبەرێکمان ڕەوانە کردووە.
بە پێی ئەم ئایەتانە کە بۆ هەر گەلێک پەیامبەرێک هاتبێت ڕەوایەتی لە کوێدایە خوا ئەو گەلانەی تری پەراوێز خستووە و پەیام و ئایینی گەلێکی تریان بە سەردا دەسەپێنێت، ئێستا نزیکەی 300 گەلی جوداجودا لە جیهاندا هەیە ئەی پەیامبەری ئەوانە کوان؟
لە ڕاستیدا ئەم بابەتەی ناوچەیی بوونی ئیسلام، تەنانەت بە موفەسیرەکانیش پینە نەکراوە و خۆیان لێ بواردووە، هەر بەهەوەس (ئەولەویەت و ئەفزەڵیەت)یان داوەتە پێغەمبەرێکی بیاباننشین.
با لە گۆشەنیگایەکی ترەوە سەیری ناوچەیی بوونی ئایینی ئیسلام بکەین، جگە لەوەی کە ڕوون و ئاشکرا ئایەتەکان خۆیان ڕاشکاوانە جەختی لێ دەکەنەوە، هەرچەند چەندین ئایەتی تر هەیە من نەمویست بۆی بگەڕێم کە زیاتر عەرەب بوونی ئیسلام دەسەلمێنێت، ئێستاش لای کوردی موسڵمان وشەی (عالەمین) بە جیهان بەگشتی تێ دەگەن وەکوو (رب الْعَالَمِينَ) بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە مانای ئەو جیهانە فراوانە کە ئەوان لە خەیاڵیاندایە نادات.
ئەگەر هاتوو ئەو مانایەشبدات دیسان موسڵمان هەر لە نوشوستدان لە بەر ئەوەی چەندین ئایەت بۆ یەهودییەکان هاتووە کە گەلی هەڵبژاردەی جیهانن، کەواتا لە دیدی اللە و ئایینەکەیەوە هێشتان یەهودییەکان پێشەنگتر و لەپێشترن و سەروەری جیهانن بە ئیسلامیشەوە، موسڵمانان لەم دووڕیانەدا دەبێت یەکیان هەڵبژێرن و قبووڵی بکەن بەناچاری، چونکە نەک ڕێگای سێیەم تولەڕێیەکیشیان نییە لێی دەربازببن.
• زیاتر لە پێنج ئایەت لە قورئاندا هاتووە کە (ئەفزەڵییەت)ی یەهود بەسەر سەرجەم گەلانی جیهاندا دەسەپێنێت، بەڵام تا ئێستا لە هیچ جێگایەک ئێمە گوێبیستی ئەو ئایەتانە نەبووین، هەمیشە هەوڵدراوە بشاردرێنەوە، ئەمانە ئایەتن و قسەی ئەو (اللە)یەن کە بە شمشێر دەیانەوێت بیسەپێنن بەسەر جیهاندا و هیچ موسڵمانێک ناتوانێت نکوڵی لێ بکات.
سوورەتی بەقەرە ئایەتی 47دەڵێت: ﴿ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْکُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْکُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُکُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ﴾ ئەی بەنی ئیسرائیل یادی نیعمەتەکانم بکەنەوە کە ڕژاندم بە سەرتاندا وە فەزڵی ئێوەم داوە بەسەر جیهانیاندا.
• دیسان لە سوورەتی بەقەرە ئایەتی 122دا هەمان قسە دووبارە دەکاتەوە: ﴿ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْکُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْکُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُکُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ﴾.
لە سوورەتی جاسییە ئایەتی 16دا دەڵێت: ﴿ وَلَقَدْ آتَيْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ الْکِتَابَ وَالْحُکْمَ وَالنُّبُوَّةَ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ﴾ بەڕاستی ئێمە فەرمانڕەوایی و پەیامبەر و کتێبی ئاسمانیمان بە بەنی ئیسرائیل بەخشی و فەزڵماندان بەسەر جیهانیاندا.
• لە سوورەتی مائیدە ئایەتی 20دا دەڵێت: ﴿ وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ اذْکُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْکُمْ إِذْ جَعَلَ فِيکُمْ أَنبِيَاءَ وَجَعَلَکُم مُّلُوکًا وَآتَاکُم مَّا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِّنَ الْعَالَمِينَ﴾ هەروەها موسا بە قەومەکەی وت یادی نیعمەتی خودا بکەنەوە کە لە ناو ئێوەدا چەندین پەیامبەری هەڵبژارد و ئێوەی کردە پاشا و هەندێک شتی بە ئێوە بەخشی بە کەسی جیهانەکانی تری نەداوە.
• لە سوورەتی دوخان ئایەتی 32دا دەڵێت: ﴿ وَلَقَدِ اخْتَرْنَاهُمْ عَلَىٰ عِلْمٍ عَلَى الْعَالَمِينَ﴾ ئەوانمان هەڵبژارد بە هۆشیارترین لەسەر جیهانیان.
جووەکان ئەم ئایەتە خۆشئاهەنگانەیان بینیوە بۆیە خۆیان بە هەڵبژێردراوی خودا دەزانن، ئەوە ئەوپەڕی دانپێدانانی ئیسلامە بۆ یەهود.
ئێستا هاوکێشەکە بەم جۆرەیە قبووڵی بکەین (عالەمین) واتای گشت جیهان بدات دەبێت بەنی ئیسرائیل سەروەر و سەرداری گشت جیهان بن و ئیسلامیش ملکەچیان بێت، ئەگەر ئەوەش پەسەند نەکەین کە (عالەمین) واتای گشت جیهان ناگەیەنێت، ئێ لە بەر چی ئەم ئایینە بەسەر گەلانی تردا بەفشار و خوێنڕشتن دەسەپێنرێت؟
وشەی (عالەمین) لە بەشێکی کۆتایی ئایەتەکاندا هاتووە و دەست و پێی تەنانەت موفەسیرەکانیشی بەستووە و هیچ دەرفەتی دەربازبوونی بۆ نەهێشتووەنەتەوە، دەبێت جیهان بە هەموو ئایینەکانییەوە و عەرەب بەتایبەتیی فەرمانڕەوایەتی و ڕێز و شکۆی یەهود لە سەرسەریان قبووڵ بکەن و یان ئەوەتا وشەی (عالەمین) ئەو مانایە نادات کە ئێستا ئیسلامگەراکان بەسەر خەڵک و گەلانیاندا سەپاندووە.
سەیری پینە و پەڕۆی موفەسیرەکانی ئیسلام، زمخشری لە تەفسیری ئایەتی 47ی بەقەرەدا دەڵێت: (عَلَى الْعَالَمِينَ) واتا: لەسەر کۆمەڵێک خەڵک نەک تەواوی جیهان هەر وەکوو اللە دەڵێت: (بَارَکْنَا فِيهَا لِلْعَالَمِينَ)، لە وێدا بەرەکەتمان بەسەر بەشێکدا داباراند (ئەنبیاء 71) عەرەبیش خۆیان دەڵێن: (رایت عالما من الناس.) کە مەبەست لێی بەشێکی زۆرینەیە، کاتێک دەڵێت: (رب الْعَالَمِينَ) واتا: بەشێکی زۆرینەتان یان ئەو هاوسەردەمیانە.
بە ڕوونتر لە ئایەتی 20ی سوورەتی مائیدەدا دەڵێت: (وَجَعَلَکُم مُّلُوکًا وَآتَاکُم مَّا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِّنَ الْعَالَمِينَ) ئەڵی ئەو موڵکەی کە بە ئێوەی داوە بە کەسێکی تری جیهانی نەداوە.
(امام فخری ڕازی) ئەوە بە لاواز دەزانێت و دەڵێت: مانای (عالمین) واتا (فەزیڵەت) و ڕێزی ئەو سەردەمە بەسەر کەسانی هاوڕۆژگارەکانییەوە، واتا ئەو کەسانەی کە لە هەمان کات و سەردەمدا ژیاون، وە درێژەی دەداتێ و دەڵێ ئەو خەڵکە لەو سەردەمەدا هەبوون، ئێستا نین و مردوون بۆیە نابنە (عالمین).
ئایینی ئیسلام لە نیمچە دوورگەی عەرەبدا: لە سواری حوشترەوە بۆ سواری فڕۆکە، کەچی ئایەتێکی قورئان دەڵێت ئەگەر خوا بیەوێت با ڕادەگرێت تا کەشتییەکانتان لە ناوەڕاستی دەریا بچەقن. (عالەمین) واتای خەڵکی ئەو سەردەمە کە لە یەک کاتدا ژیابن لەو ناوچەیەدا ، گشتگیر کردنی (عالمین) بۆ تەواوی جیهان واتای فەرمانڕەوایەتی بەنی ئیسرائیلە بەسەر گەلانی جیهاندا کە موسڵمان و ئیسلام دەبێت پەسەندی بکەن. بە پێی ئایەتەکانی قورئان بێت ئەگەر (عالەمین) وەکوو کۆی بەشەریەت قبووڵ بکەین ئەوا دەشێ ئەوەش پەسەند بکەین کە بەنی ئیسرائیل هەڵبژێردراوی اللە بە سەر گەلانی جیهانەوە.
لە ئایەتی 33ی ئالی عیمراندا هاتووە ﴿ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَىٰ آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ﴾ نووح و ئیبراهیم و ئالی عیمرانیان هەڵبژارد لە سەردەمی خۆیاندا. تێدەگەین کە (عالمین) واتای هاوسەردەم دەکات نەک تا کۆتایی دنیا، هەموو ئەو ئایەتانە جەخت دەکەنەوە کە (عالمین) هاوکات و هاوسەردەم دەگەیەنێت نەک کۆی دانیشتووانی جیهان یان گەلانی جیهان.
• لە سوورەتی قەلەم ئایەتی 52دا دەڵێت: ﴿ وَمَا هُوَ إِلَّا ذِکْرٌ لِّلْعَالَمِينَ﴾ تەنیا بیرخەرەوەیەکی هاوڕۆژگارەکانییەتی.
• لە سوورەتی ئەنبیائدا ئایەتی 107دا دەڵێت: ﴿ وَمَا أَرْسَلْنَاکَ إِلَّا رحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ﴾ ئێمە تۆمان وەکوو ڕەحمەتێک بۆ هاوسەردەمەکانت نارد.
• لە سوورەتی فورقان ئایەتی 1دا دەڵێت: ﴿ تَبَارَکَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِ لِيَکُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا﴾ بێگەردە ئەوەی کە قورئانی دابەزاند بۆ سەر بەندەی خۆی تا هاوسەردەمەکانی هۆشیار بکاتەوە .
زمخشری بە پێچەوانەی گشت موفەسیرەکانەوە (عالمین) ئاوا تەفسیر دەکات کە بریتی لە جیهانی (جن) و جیهانی ئینسان. لە قورئاندا چەندین جار (عالمین) هاتووە، موفەسیرەکانی قورئان ئەو وشەیە وا لێکدەدەنەوە کە گوایە بۆ هەموو جیهانە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان لە هەڵەدان و بیریان چووە ئەگەر بۆ هەموو جیهان بێت ئەوا بەنی ئیسرائیل لەسەر هەقن بە خۆیان بڵێن گەلی هەڵبژێردراوی اللە، موفەسیرەکان بە مەبەست مانای (عالمین)یان شێواندووە و وا ناساندویانە کە مانای جیهان بە گشتی دەدات، و چاویان لە ئایەتەکانی تر داخستووە کە بەنی ئیسرائیل دەکاتە هەڵبژاردە، بەڵام ڕاستی ئەم وشەیە (عالمین) هیچ مانای گشت دانیشتووانی جیهان ناکات و باسی خەڵکێکی سەردەمی خۆی دەکات لە ماوەیەکی دیاری کراودا.
[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە وشە و دەستەواژەی بیانی تیادا بەکارهاتووە، کوردیپێدیا بەمەبەست چاکی نەکردووە!=KTML_End=