#وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار# لە چەند فەرمانێکی وەزاری خۆیدا، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی چەند گوژمەیەک دەدات بۆ جێبەجێکردنی نۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی درووستکردنی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاو و شەقام و چاککردنەوەی شەقام لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی #سلێمانی# و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی.
وەک لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتەکەدا هاتووە، بەگوێرەی فەرمانەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەو گوژمانە لەسەر ڕێژەی 15% و 17% و 100%ی داهاتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و سەرۆکایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانییە و بۆ ئەم پڕۆژانەی خوارەوە بڕیاری خەرجکردنیان دراوە:
گوژمەی 15,524,000 دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سنووری شارەوانیی #سیتەک#.
گوژمەی 69,999,000 دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردنی شەقامی سەرەکی لە سنووری شارەوانیی #پێنجوێن#.
گوژمەی 429,390,000 دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی درووستکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە قەرەتۆغان لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
گوژمەی 10,166,000 دینار بۆ درووستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە کۆمەڵگەی خاڵخاڵان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی.
گوژمەی 59,700,000 دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردنی قیری خراپبووی شەقامی سەرەکی لە پێنجوێن لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی پێنجوێن.
گوژمەی 86,246,000 دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆریی ئاو لە گەڕەکی #کانی گۆمە# لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.
گوژمەی 29,458,000 دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردنەوەی ئەو بەشە قیرانەی کە تێکچوونە لە شەقامەکانی #پیرەمەگروون# لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی.
گوژمەی 15,380,000 دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی بەری ماڵان لە شارۆچکەی #چوارتا# لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی.
گوژمەی 432,479,000 دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی درووستکردنی ئاوەڕۆی گوندی بابان لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی. [1]