خەسوو مارەکی کلک لووسە، لەبۆ بووکان جاسووسە.
خەسوو: مەبەست لە دایکی زاوایە، مارەک: مار خشۆکێکی ژەهراوییە، بە هەر کەسێکەوە بدات، تووشی ئازاری زۆری دەکات، لێرەدا مەبەست لە خەسووە، جاسووس: بە کەسێک دەوترێت کە قسەی جێگەیەک ببات بۆ جێگەیەکی تر، لە کوردەواردا هەر کوڕێک ژنی خواستبێت، چەند ساڵێک تا خۆی گرتووە، لەگەڵ ماڵی باوکیدا بووە، بۆیە بەردەوام بووک خەسوو بە یەکەوەبوون، هەمیشە کێشە لەنێوانیاندا درێژەی هەبوو، چونکە خەسوو قسەی بووکی بۆ کوڕەکەی گێڕاوەتەوە.[1]