خوا لە نەبوو دەدا، لە هەبوو دەبا.
لە ئەفسانەگەلی ئایینە ئیبراهیمییەکاندا یەزدان هەم هێزی چاکەکارییە لەگەڵ کەسانێکدا کە چاکەکارن، هەم دڵڕەق و تووندە بەرانبەر بە کەسانێک کە خراپەکارن، ئەو کەسانەی کە هەژار و نەبوون، هیچیان نییە تا یەزدان لێیان بسەنێت، بۆیە پێیان دەبەخشێت، هەروەها ئەو کەسانەی کە ساماندار و خراپەکارن، لێیان دەسەنێتەوە. [1]