ڕبە دزی لێناکرێت.
ڕبە: دەفرێکە دانەوێڵەی پێدەپێورێت، واتە: بڕێکی پێوانەی بۆ دەغڵ و وشکەدان، نزیکەی دوو کیلۆیە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کوردەواردا زیاتر لە ئاشەکاندا بەکاردەهات، ئاشەوان مزەی ئاشی پێ دەپێوا. مەبەست لەوەیە هەر شتێک بە بڕێکی پێوانەیی لە سەودادا بپێورێت، زیاد و کەمی نابێت. [1]