ناونیشانی بابەت: سوودەکانی شیرپێدانی سرووشتی بۆ دایک و منداڵەکەی چین؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
شیری دایک باشترین پێکهاتەی خۆراکی هەیە بۆ منداڵ، لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی منداڵ پێکهاتەی شیری دایک دەگۆڕێت بەپێی پێویستییەکانی هەر تەمەنێکی دیاریکراو.
-هەموو منداڵێک پێویستە لانی کەم 6 مانگی سەرەتای تەمەنی شیری دایک بخوات و پاشان لەگەڵ دەستپێکردن بە خواردنی تریشدا باشتر وایە تا تەمەنی دوو ساڵیش بەردەوامی بدرێت بە پێدانی شیری دایک.
=KTML_Bold=سوودەکانی بۆ منداڵ و دایکەکە چین؟=KTML_End=
-منداڵەکە دەپارێزێت لە تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی کورتخایەن و نەخۆشی درێژخایەن.
-ئەو منداڵانەی شیری دایکیان ئەخۆن ئەگەری تووشبوون بە ڕەبۆ و قەڵەوی و شەکرەی جۆری 1 کەمترە.
-بەهێزکردنی سیستمی بەرگری منداڵ.
-کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان بۆ دایکەکە.
-پەیوەندییەکی خۆشەویستی بەهێز لەنێوان دایک و منداڵەکە درووست دەبێت و کۆمەڵێک هۆرمۆن لە مێشکی دایکەکەوە دەرئەدرێت کە دەبنە هۆی دڵخۆشی. [1]