قەمامەی هەیە
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: #تەقەڵی درشتە# یان #شەش تەقەڵ و مانگەشەوە#، قەمامە: تەقەڵی درشت و گەورە، بەتایبەت ئەو تەقەڵانەی کە لە تێڕکەی دەدرا، تەقەڵی شاش و واشی لێفەدروو کە لە لێفە و دۆشەکی دەدا، دوورینی سەری گونییە و جەواڵ و خەرار بە دیلوان و سوژن، هەموو ئەوانە تەقەڵی گەورە و شاش و واش بوون بەو تەقەڵانە دەوترا: قەمامە یان قومامە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێک دەوترێت کە بێ پشوو خواردنەوە درۆی گەورەگەورە بکات.[1]