بەردی دامەیە
وتراویشە: #بووە بە داشی دامەی# یاری دامە یارییەکی دوو کەسییە، هەر یاریزانەی دەسەڵاتی یاری پێکردنی شازدە بەرد-داشی هەیە، هەر بەردێک پێی دەوترێت: داش یان بەردی دامەی، ئەو بەردە بێ گیانە هیچ ڕۆڵی نییە لە جووڵە پێکردنی خۆی دامەچییەکانی بە گوێرەی لێکدانەوەی خۆیان دەیجوڵێنن و بەردەکەش دەنگی لێوە نایەت، ئەو حاڵەتە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی گوێ لەمست و گوێڕایەڵ دەوترێت: بەردی دامەیە.[1]