ناونیشانی بابەت:گۆڕدخمە سان ڕۆستەم بە هاوکاریی نۆژەنکارانی پیشەگەر نۆژەن دەکرێتەوە
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
لەناو بەردێکی قەبارە گەورەی شێوە هەرەمی، لە بەرزیی پێنج مەتردا، ژوورێک لە شێوەی گۆڕی ستوونی، یان گۆڕدخمە هەڵکەندراوە. ئەم گۆڕدخمە، بە دووریی 64 کم لە باشووری شاری #کرماشان#، لە ناوچەی جەلالوەند و 11 کم لە گوندی بۆژان هەڵکەوتووە.
بنمیچی ئەم ژوورە بە شێوەی کەوانە دیزایین کراوە و بەپێچەوانەی گۆڕی سەردەمی #میدییەکان#ەوە، ئەم بەردە دەکەوێتە ناو دۆڵێک. لەم ساڵانەی دواییدا زیانێکی زۆر بەر ئەم شوێنە مێژووییە کەوتووە و ئەم شوێنەوارە دووچاری دەستدرێژییەکی زۆر بووە، چ لەناوەوە و چ لەدەرەوە، بەتایبەت بە بۆیاخ و یادگاری و پەیامی ڕێکلامیشەوە، هەر بۆیە گۆڕدخمە سان ڕۆستەم بە هاوکاریی نۆژەنکارانی پیشەگەر نۆژەن دەکرێتەوە.
سان رۆستەم، تەنیا گۆڕێکی مێژووییە، کە لەناو بەردێکدا هەڵکەندراوە و بە کردەوە بێبەشە لە هیچ نەخشاندن و تەلارسازییەک، بەڵام بەداخەوە بازرگانانی شوێنەوارە مێژووییەکان ئەو بیرۆکە درۆینەیان هەیە، کە لەوانەیە لەناو ئەم بەردەدا کەلوپەلی مێژوویی، یان گەنجینە هەبن، هەر بۆیە چاڵیان لەسەر هەڵکەندووە و زیانیان پێی گەیاندووە.
دەرگای ئەم شوێنەوارە مێژووییە کراوەیە، ئەمەیش وایکردووە هەندێک کەس بچنە ناوییەوە و ئاگر لەناوەوەی بکەنەوە و بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە ڕەش ببێت. هەر دیوارێک، یان دەرگایەک، کە بۆ ئەم شوێنە مێژووییە دائەنرێت، بەخێرایی دەدزرێت، بۆیە نۆژەنکاران هەوڵدەدەن سان ڕۆستەم بکەن بە شوێنێکی گەشتیاری لە کرماشان.
ئێستا ڕێوشوێنی وەکوو نۆژەنکردنەوەی زەویی شوێنەوارەکە ئەنجام دراوە و نۆژەنکردنەوەی بەپەلە بۆ ئەو زیانانەی بە جەستەی کارەکە کەوتووە، ئەنجام دەدرێت. لە چەند ساڵی داهاتوودا، جگە لە دیزایینکردنی زەوی و نۆژەنکردنەوەی ئەم شوێنەوارە مێژووییە، هەوڵ دەدرێت بۆ دروستکردنی خزمەتگوزاری و ژیانی ئاسوودە لەدەوروبەری، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێکی گەشتیاری.
#گۆڕدخمە سان ڕۆستەم#، بە تەلارسازیی تایبەتی خۆیەوە، مێژوو و کولتووری ناوچەکە دەگێڕێتەوە و گرنگیی خۆی لەڕابردوودا پیشان دەدات. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=