فەقیری دنیایێ، دەورەمەندی قیامەتێ.
فەقیر: هەژار و بێ ماڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، قیامەت: لە ئەفسانە ئایینە ئیبراهیمییەکاندا بەڕۆژیی لێپرسینەوەی یەزدان لە مرۆڤ دەوترێت، لە تێڕوانینێکی تەواو ئایینییەوە هاتووە، ئەو کەسایەتییانەی لە ژیانی ڕاستەقینەدا، هەژار و بێ ماڵن، لە دنیای دوای زیندووبوونەوە، یەزدان هەموو شتێکیان پێدەبەخشێت. واتە: ئەوەی لەم دنیایەدا هەژار بێت، لە دنیای دواتردا دەوڵەمەندە. [1]